بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراقی پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌و بێ توانایی خۆی له‌سه‌ر ده‌ركردنی دراوێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق به رۆژنامه‌ی (عاله‌م)ی راگه‌یاند: دوای گفتوگۆی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و راوێژكارانی بانكه‌كه، بڕیاردرا ده‌ركردنی هه‌ر دراوێكی نوێ یان زیادكردنی دراوی ئێستا یان لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو، بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه تیایدا سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی بانگهێشتكرابوو، بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به دراو تاتوێكراوه، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیش باسی له‌و ئاسته‌نگانه‌كردووه كه رێگرتن له‌وه‌ی گۆڕانكاری له دراوی عیراقی‌دا بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه له گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به دراو، به‌هۆی ترسی بانكی ناوه‌ندییه له‌و كاریگه‌رییه‌ی كه ره‌نگه دواتر له‌سه‌ر ئابووریی عیراق دروست بێت و ببێته‌هۆی شڵه‌ژانی بازاری عیراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توانای ئه‌وه‌ی نییه كۆنتڕۆڵی لێشاوی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دراوی بیانی بۆ عیراق بكات كه هه‌ندێكیان ساخته‌ن.