نەوت لە هەرێمی كوردستان دەدۆزێتەوە

كۆمپانیایەكی كەنەدی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەدۆزێتەوە, بەگوێرەی هەواڵێكی (مەدا پرێس) كۆمپانیای (ئۆریكس)ی كەنەدی لە كێڵگەیەكی نەوتدا كە بە زێی گەورە ناوی بردووە ‌و نزیكە لەپارێزگای كەركوكەوە، 23 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی دۆزیوەتەوە ‌و لەتوانایاندایە ڕۆژانە 4 هەزار‌و 800 بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە دەربهێنێت ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی لەوبارەیەوە ئاگاداركردۆتەوە, هاوكات (هینری لیگاری) بەڕێوەبەری كارەكانی كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە، یەدەگی نەوتی كێڵگەكە 23 ملیۆن بەرمیلە ‌و باوەڕی وایە دۆزینەوەی نەوت لەو كێڵگەیە بەڕێژەیەكی بازرگانی بێت.