بۆ چاكسازی ئابوری .. رێكخراوی بازرگانی جیهان گەیشتنە رێكەوتن

پاش گفتوگۆیەكی زۆر كە ماوەی دوو رۆژی خایاند سەرئەنجام  رێكخراوی بازرگانی جیهانی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی گەیشتە رێككەوتنێك بۆ ئەنجامدانی یەكەمین چاكسازی لە بەڕێوەچوونی كاری بازرگانی جیهاندا, بە پێی ئەو رێككەوتنامەیەش كە تا دوا ساتەكانی حكومەتی (كوبا) رەزامەندی لەسەر پیشان نەدا و دواتریش مافی (ڤیتۆی) لە دژ بە كار نەهێنا, كۆتوبەندەكانی سەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی كەمدەكرێنەوە و بەڕێوەچوونی كارەكانی ئازادكردنی باج و گومرگیش ئاسان دەكرێت كە چاودێران پێیان وایە بە جێبەجێبوونیان ئابووریی جیهان بە چەند ملیار دۆلاری زیادە بەهێزتر دەبێت و بە تێپەڕبوونی كاتیش نزیكەی (20) ملیۆن هەلی كار بۆ بێكاران دەرەخسێت كە زۆرینەیان لە نێو وڵاتانی تازە گەشەكردوودان.