کۆماری‌ سێکس…کۆیله‌ سێکسیه‌کانی‌ قه‌زافی‌

له‌سه‌روبه‌ندی‌ یه‌که‌م ساڵیادی‌ کوژرانی‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی‌ پێشوی‌ لییبیا، کتێبێک به‌ناونیشانی‌ ” کۆیله‌داری‌ سێکسی‌”  له‌فه‌ره‌نسا بلاَو بویه‌وه‌. که‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ سێکسیه‌کانی‌ قه‌زافی‌ و سود وه‌رگرتنی‌ قه‌زافی‌ له‌ده‌سه‌لاَته‌که‌ی‌ بۆ ده‌ستدرێژی‌ سێکسی‌ بۆسه‌ر ژنان و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ ژنان له‌رێگه‌ی‌ ئازاردان و سێکسکردن له‌گه‌ڵیاندا. کۆی‌ ئه‌و کارانه‌ی‌ قه‌زافی‌ بونه‌ چیرۆکی‌ کتێبێک.
 کتێبی‌ ” قوربانیانی‌ حه‌ره‌م سه‌راکه‌ی‌ قه‌زافی‌” له‌نوسینی‌ ” ئانیک کوژان” ه‌. ئه‌م کتێبه‌ پشتی‌ به‌ستوه‌ به‌و چیرۆکانه‌ی‌ کچانی‌ قوربانی‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌. له‌کتێبه‌که‌دا ده‌ستخراوه‌ته‌ سه‌ر “سیسته‌می‌ کۆیله‌داری‌، گه‌نده‌ڵی‌. تۆقاندن، ده‌ستدرێژی‌ و تۆقاندن”.له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌لاَتی‌ پێشوی‌ لیبیادا. 
ئانیک کوژان یه‌کێکه‌ له‌ رۆژنامه‌نوسه‌کانی‌ فه‌ره‌نسا که‌له‌ رۆژنامه‌ی‌ لومۆندی‌ فه‌ره‌نسی‌ کارده‌کات. پێشوتر به‌هۆی‌ نوسینی‌ کتێبی‌ “بواره‌کان” خه‌ڵاتی‌ ” ئالبێر لۆندی‌” به‌ده‌ستهێنا. چه‌ند رۆژێک پاش روخانی‌ ده‌سه‌لاَته‌که‌ی‌ قه‌زافی‌ سه‌ردانی‌ لیبیاده‌کات و ئه‌و کتێبه‌ی‌ که‌ له‌خواره‌وه‌ پوخته‌که‌ی‌ ده‌خه‌ینه‌ روو ده‌نوسێت.
ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانی‌ بۆ لیبیا ئه‌و پرسیاره‌ی‌ لا دروست بوو بوو. بۆچی‌ ژنانی‌ لیبیا به‌شداریان له‌ شۆرشه‌که‌دا نه‌کردوه‌. چۆن پێشوتر به‌هۆی‌ پشت به‌ستن به‌و وێنانه‌ی‌ که‌ دیبوی‌. ژنانی‌ تونس و میسر. به‌شێک بوون له‌شۆرشی‌ وڵاته‌که‌یان. به‌لاَم ژنانی‌ لیبیا به‌هیچ جۆرێک به‌ژداری‌ ئه‌م شۆرشه‌یان نه‌کردو. له‌په‌راوێزی‌ شۆرشه‌که‌دا بوون.
 ئه‌م پرسیاره‌ بۆ ئه‌و پێویستی‌ به‌وه‌ بوو به‌شوێن وه‌ڵامێکی‌ قایلکه‌ردا بگه‌رێت تاکو له‌نهێنی‌ ئه‌و به‌شداری نه‌کردنه‌ تێبگات. پێشوتریش چاوپێکه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ چالاکوانانه‌ی‌ لیبیادا کردبوو که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَت بوون. ده‌ستدرێژی‌ سێکسی‌ یه‌کێک بوو له‌ خه‌مه‌گه‌وره‌کانی‌ ئه‌و ژنه‌چالاکوانانه‌. ئه‌مه‌ ئیدی‌ بویه‌ هه‌وێنی‌ گه‌رانی‌ ئانیک بۆ بنه‌ره‌تی‌ کێشه‌که‌. له‌کۆتایی‌ گه‌ران به‌شوێن ئه‌و پرسیاره‌دا کتێبێکی‌ به‌رهه‌م هێنا که‌ کۆی‌ کێشه‌کانی‌ ژن له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌لاَته‌که‌ی‌ پێشوی‌ قه‌زافیدا خسته‌ روو. ئه‌ویش به‌کۆیله‌کردنی‌ ژنان بۆ مه‌رامی‌ سێکسی‌ و ده‌ستدرێژی‌ کردنه‌ سه‌ر ژنان یه‌کێک بوه‌ له‌و خالاَنه‌ی‌ ژنان له‌و ولاَته‌ هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌نی‌ ئیراده‌و توانای‌ خۆیان. 
چیرۆکه‌ خه‌ماویه‌که‌ی‌ سوره‌یا
کتێبی‌ قوربانیه‌کان له‌ دوو به‌ش پێکهاتوه‌. به‌شی‌ یه‌که‌م چیرۆکی‌ سوره‌یا ده‌گێرێته‌وه‌. ئه‌و کچه‌ی‌ قه‌زافی‌ ده‌ستدرێژی‌ کردوه‌ته‌ سه‌ری‌. له‌به‌شی‌ دوهه‌مدا ئه‌و خاڵانه‌ ده‌خاته‌ روو له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لیبیا له‌باره‌ی‌ ژنانه‌وه‌ بینیویه‌تی‌.  له‌به‌شی‌ یه‌که‌می‌ کتێبه‌که‌دا له‌ دوتوێی‌ “140” لاپه‌ره‌دا ئه‌و چیرۆکه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ که‌ سوره‌یا بۆی‌ باسده‌کات که‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک قه‌زافی‌ ده‌ستدرێژی‌ کردوه‌ته‌ سه‌ر.
 وه‌ک سوره‌یا ده‌گێرێته‌وه‌ “هه‌موو شتێک له‌رۆژێکی‌ به‌هاری‌ شومدا رویدا. به‌رێوبه‌ری‌ قوتابخانه‌که‌مان ئاگاداری‌ کردینه‌وه‌ له‌حه‌وشه‌که‌ کۆببنه‌وه‌ رێبه‌ری‌ لیبیا سه‌ردانی‌ قوتابخانه‌که‌مان ده‌کات. ئه‌و کات من ته‌مه‌نم 15 ساڵ بوو. بۆمن جێگه‌ی‌ دڵخۆشی‌ بوو سه‌رۆکی‌ لیبیا ببینم، که‌ له‌هه‌موو شوێنێک وێنه‌کانیم بینی‌ بوو”.
 ئیدی‌ به‌رێوبه‌ری‌ قوتابخانه‌که‌یان. سوره‌یا راده‌سپێرێک به‌چه‌پکه‌ گوڵێکه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ “باوه‌ عومه‌ر” بکات. هه‌ر ئه‌و چه‌پکه‌ گوڵه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئه‌و کچه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ بگۆڕێت. شته‌کان زۆر به‌خێرایی‌ تێده‌په‌رن. هه‌رئه‌و کاته‌ی‌ چه‌پکه‌گوڵه‌که‌ پێشکه‌ش به‌ قه‌زافی‌ ده‌کات. ده‌ست و شانه‌کانی‌ ده‌گوشێت و ده‌ست ده‌هێنێت به‌ده‌موچاویدا. پاشان تێده‌گات ئه‌وه‌ چ مانایه‌کی‌ هه‌بوه‌. چونکه‌ قه‌زافی‌ ده‌ستی‌ هێنابێت به‌سه‌ری‌ هه‌رکچێکدا مانی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌و کچه‌ی‌ به‌دڵه‌.
رۆژی‌ دواتر چوار ژن له‌پاسه‌وانه‌کانی‌ قه‌زافی‌ که‌ به‌ “شێره‌ ژنه‌کانی‌ قه‌زافی‌” ناسرابوون. ده‌چن به‌شوێن ئه‌و کچه‌ی‌ که‌ هێشتا خۆشی‌ بینینی‌ باوه‌ عومه‌ر به‌ری‌ نه‌دابوو. سواری‌ ئۆتۆمبێلی‌ ده‌که‌ن و به‌ره‌و کۆشکی‌ باب عه‌زیز به‌رێده‌که‌ون. وه‌ختێک ده‌یگه‌یه‌ننه‌ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ قه‌زافی‌ سه‌رۆک داوا له‌پاسه‌وانه‌کانی‌ ده‌کات ئاماده‌ی‌ بکه‌ن بۆ یه‌که‌م په‌یوه‌ندی‌ سێکسی‌.
یه‌کێک له‌و ژنانه‌ی‌ که‌ ناوی‌ مه‌بروکه‌یه‌ دێته‌ لای‌ سوره‌یا و پێیده‌ڵێت له‌مه‌و دوا پێویسته‌ له‌خزمه‌تی‌ باوه‌ عومه‌ردا بیت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت. چاره‌نوسێکی‌ باش چاوه‌رێت ناکات. 
مه‌بروکه‌ سوره‌یا ده‌باته‌ حه‌مام و ده‌یشوات و پاشان ته‌ختی‌ خه‌وی‌ سه‌رۆک رێک و پێک ده‌کات و سوره‌یا ده‌باته‌ شوێنی‌ خه‌وتنی‌ سه‌رۆک، وه‌ک خۆی‌ ده‌گێرێته‌وه‌ تائه‌وکاته‌  مامه‌ عومه‌ری‌ به‌روتی‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ نه‌بینی‌ له‌هیچ شتێک حاڵی‌ نه‌ده‌بوو، ” قه‌زافی‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ به‌روتی‌ راکشابوو. ده‌ستوری‌ به‌من دا لێی‌ نزیک بمه‌وه‌. هێرشی‌ کرده‌ سه‌رم و به‌ده‌سته‌کانی‌ رایکێشام تابچم له‌ته‌نیشته‌وه‌ دانیشم. ئه‌ترسام سه‌یری‌ بکه‌م. کاتێکم زانی‌ گوێم لێ‌ بوو . پێی‌ وتم بسورێره‌وه‌ هه‌ی‌ سۆزانی‌”.  پێش ئه‌وه‌ی‌ قه‌زافی‌ ده‌ست درێژی‌ بکاته‌ سه‌ر به‌س به‌و وشه‌یه‌ کچێنی‌ و پاکیزه‌ی‌ له‌سوره‌یا سه‌ندبویه‌وه‌. 
فه‌رمانره‌وایه‌تی‌ له‌رێگه‌ی‌ سێکسه‌وه‌
سوره‌یا که‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵ له‌لای‌ قه‌زافی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێکسی‌ و سوکایه‌تی‌ پێکرابوو. نمونه‌یه‌ک بوو له‌و ژن و کچ و ته‌نانه‌ت کورانه‌ی‌ ئیدی‌ لای‌ بنه‌ماڵه‌کانیشان شوێنیان نه‌ده‌بویه‌وه‌. پیاوانی‌ بنه‌ماڵه‌ پێیان باشه‌ ئه‌و ژن و کچانه‌ له‌خۆیان دوربخه‌نه‌وه‌ که‌ ده‌ستدرێژی‌ سێکیان کراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر. چونکه‌ پێیانوایه‌ یه‌ک ژن ده‌ستدرێژی‌ بکرێته‌ سه‌ر ئابروی‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌بات. 
 نوسه‌ر له‌به‌شی‌ دووهه‌می‌ کتێبه‌که‌یدا باس له‌ ” هودا و خه‌دیجه‌” هاوسه‌ری‌ یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌کانی‌ سوپای‌ لیبیا ده‌کات. پاشن به‌شێکی‌ کتێبه‌که‌ی‌ ته‌رخان ده‌کات بۆ ژیانی‌ مه‌بروکه‌. ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌حه‌رمه‌ سه‌راکه‌ی‌ قه‌زافی‌ ته‌نها کاری‌ ئاماده‌کردنی‌ ژنان و کچان بوه‌ بۆ قه‌زافی‌ تا ده‌ستدرێژی‌ سێکسیان بکاته‌ سه‌ر. 
لای‌  نوسره‌ خاڵی‌ سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه‌، سه‌ره‌رای‌ ده‌ستدرێژیه‌کانی‌ قه‌زافی‌ بۆسه‌ر ژنان. که‌چی‌ هه‌میشه‌ له‌وته‌کانیدا باسی‌ یه‌کسانی‌ ژن و پیاوی‌ کردوه‌.!! بۆیه‌ له‌پێشه‌کی‌ کتێبه‌که‌یدا چه‌ندین وته‌ی‌ قه‌زافی‌ ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ به‌سه‌ر ژناندا هه‌ڵده‌دات. بۆنمونه‌” ئێمه‌ له‌شۆرشه‌ مه‌زنه‌که‌ی‌ ولاَته‌که‌ماندا رێژ له‌ژنان ده‌گرین و ئازادیه‌کانیان ده‌سته‌به‌رده‌که‌ین. بۆئه‌وه‌ی‌ خۆیان بریار له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ خۆیان بده‌ن”. قه‌زافی‌ له‌وه‌ زیاتر ده‌روات و ده‌ڵێت” نه‌ک هه‌ربۆ ئازادی‌ ژنانی‌ لیبیا. به‌ڵکو بۆئازادی‌ ژنانی‌ عه‌ره‌بیش هه‌وڵ و کۆششی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ”. به‌لاَم ئازادی‌ ژن لای‌ سه‌رۆکی‌ لیبیا واتایه‌کی‌ دیکه‌ی‌ هه‌بوو. 
تێروانینی‌ سێکسی‌ قه‌زافی‌ بۆ ژنان کاریگه‌ری‌ زۆری‌ هه‌بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ فه‌رمان ره‌وایه‌تیه‌که‌ی‌.  پێکهێنانی‌ گاردێکی‌ تایبه‌ت به‌ژنان هه‌ڵقولاَوی‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ بوو. سه‌رۆکی‌ لیبیای‌ پێشوو به‌رێگه‌ی‌ سێکسه‌وه‌ فه‌رمان ره‌وایه‌تی‌ ده‌کرد. له‌رێگه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌که‌یه‌وه‌ توانیویه‌تی‌ چه‌ندین ژن  و کچی‌ وه‌زیر  و سه‌فیر و فه‌رمانده‌کانی‌ ولاَته‌که‌ی‌ بخاته‌ ژێر رکێفی‌ خۆی‌ و ده‌ست درێژی‌ سێکسی‌ بکاته‌ سه‌ریان بۆئه‌وه‌ی‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌و وه‌زیره‌کانیش بخاته‌ ژێرده‌سه‌لاَتی‌ خۆی‌ و هیچ توانیایه‌کی‌ روبه‌رو بوونه‌وه‌یان نه‌بێت. 
له‌دوا دیداری‌ نوسه‌ری‌ کتێبه‌که‌. ئانیک کوژان . ده‌ڵێت “هیوا ده‌خوازێت. ئه‌و کتێبه‌ ببێته‌ هانده‌رێک بۆ ژنانی‌ لیبیا تاکو ئیدی‌ خۆیان ببن و ژنانه‌ نه‌بنه‌ به‌شێک له‌ کۆیله‌یه‌تی‌ هه‌ر چۆن له‌سه‌رده‌می‌ حکومرانی‌ قه‌زافیدا ژن وه‌ک کۆیله‌یه‌کی‌ ناو حه‌ره‌م سه‌راکان ته‌ماشاده‌کرات. هه‌ڵبه‌ته‌ قه‌زافی‌ جگه‌ له‌به‌رپرسه‌کانی‌ ولاَته‌که‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێکسی‌ کردوه‌ته‌ سه‌ر ژنی‌ سه‌رۆکی‌ ولاَتانی‌ ده‌وروبه‌ر”. وه‌رگێڕ” 
سه‌رڤاوه‌: NRT