سلێمانی.. بڕێكی‌ زۆر مه‌ی‌ خراپبوو له‌ناوبرا

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ قائیمقامیه‌تی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌درێژه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاولاَتیان, دوای‌ ده‌ستبه‌سه‌راداگرتنی‌ برێكی‌ زۆر خواردن وخواردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو،  پێنج شه‌ممه‌ 5/12/2013 به‌رامبه‌ر به‌14ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 2713ی‌ كوردی‌  لیژنه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌، بڕی‌ (24) كارتۆن كاكڵه‌ گوێزی‌ خراپبوو, و (40) كێس خواردنه‌وه‌ (مه‌شروب)ی‌ ماوه‌به‌سه‌رچوویان له‌ناوبرد.
لیژنه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ پارێزگای‌ چه‌نیدن تیمیان پێكهێناوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ گرانفرۆشی‌‌و هه‌ڵنه‌واسینی‌ نرخ‌و خۆراكی‌ خراپبوو.