به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن‌و هاوكاریكردنی ئافره‌تانی (سلێمانی، نهجهفو كه‌ربه‌لا)، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (ڕیلیف)ی نێوده‌وڵه‌تیدا واژۆكرد، بۆ پێدانی قه‌رز به‌ئافره‌تانی سنوری ئه‌و سێ پارێزگایه.
(نیگار عه‌لی) لێپرسراوی سه‌نته‌ری زانیاری كار له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به ڕايگه‌یاند، ئه‌و قه‌رزه ده‌درێت به‌و ئافره‌تانه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌و كارن, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار‌و پرۆژه‌كانیان زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن، وتیشی:”له‌دوای وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه، سێ خولی ڕاهێنان له‌بواری ئیشوكاردا بۆ ئافره‌تانی سودمه‌ند ئه‌نجامده‌درێن”.
لێپرسراوی سه‌نته‌ری زانیاری كار له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی واژۆكراوه، (50) ئافره‌ت سودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه، كه (20) ئافره‌تیان له‌سنوری شاری سلێمانی‌و (30) ئافره‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له‌شاره‌كانی (كهربهلاو نه‌جه‌ف)ن.