په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌در له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ده‌ستوورییه، به‌مه‌رجێك له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بێت.
(جه‌واد حه‌سناوی) بۆ ڕۆژنامه‌ی (عاله‌م)ی عێراقی ڕوونكردووه‌ته‌وه، ڕه‌وته‌كه‌ی دژی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن له‌حكومه‌تی به‌غدا كه‌یسی نه‌وت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بقۆزێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا له‌ڕۆژانی ڕابردوودا گرێبه‌ستێكیان واژۆكرد، كه ڕێگه به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌دات به‌خاكی توركیادا بۆ ئه‌وروپا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، (بوله‌ند ئارینچ) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری فیدراڵی عێراق ڕێكه‌وتوون.