لەبەر بارودۆخی ئەمنی سەرۆكی ئەمیریكا مۆبایلی جۆی ئایفۆن بەكارناهێنێت.
باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كۆمەڵێك گەنجادا بۆ باسكردنی یاسای چاودێری تەندروستی، ڕایگەیاند “مۆبایلی ئایفۆن بەكارناهێنێت بەهۆكاری بارودۆخی ئەمنی”.
رایگەیاند زیاتر ئامێری “ئایپاد بەكاردەهێنێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر هەریەك لەبیل كلینتۆنو جۆرچ بۆش كە دوو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بوون لەبەر هەمان هۆ لەماوەی سەرۆكاییەتیاندا ئیمێڵیان بەكارنەهێناوە.