گهڕانو دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت، پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و پێویستی بهتهكنیكو تهكنهلۆجیایهكه كه له‌سه‌ره‌تاوه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی “ئهمهریكاو به‌ریتانیا” خاوه‌نی بوون‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جیهاندا گرتووه، به‌ڵام به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت له‌هه‌وڵێكی بێ پسانه‌وه‌دا بوون له‌پێناو خۆماڵیكردنی نه‌وتی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته نیشتمانیه‌كانی خۆیان ئه‌ركی گهڕانو دهرهێنانو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ئه‌ستۆ بگرێت نه‌ك كۆمپانیا بیانیه‌كان.
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه، ئینگلیز‌و ئه‌مه‌ریكی‌و فه‌ره‌نسیه‌كان، وه‌كو زلهێزێكی ئه‌وكاتی جیهان بایه‌خێكی گه‌وره‌یان به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو به‌شێك له‌ئه‌مه‌ریكای لاتین دا، هۆكاری سه‌ره‌كیش نه‌وت بوو، ئه‌وان هه‌ڵپه‌یان بوو ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی وڵاتانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌دا بگرن له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ئیمتیازی گهڕانو ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دروستكراوو دارده‌ستی خۆیان بوون، زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌و عێراق‌و ولاتانی كه‌نداودا گرت، بهریتانیو ئه‌مه‌ریكی بوون به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی فهرهنسیو هۆڵهندیو ئیتاڵی، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ده‌ستیشیان به‌سه‌ر نه‌وتی ئه‌مه‌ریكای لاتینیدا (مهكسیكو فه‌نزوێلا) گرت، ئه‌مه‌ریكی بوون.
ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه له‌پشت داڕشتنی سیاسه‌تی وڵاته‌كانیانه‌وه بوون به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو جیهان، بۆ نمونه پاش كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كه له‌ڕێگای ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆوه، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا دابه‌شكرا، سه‌ره‌تا به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه ولایه‌تی موسڵ به‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌كه‌وت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌وتی تێدا دۆزرایه‌وه، ئینگلیزه‌كان توانیان له‌فه‌ره‌نسای بستێننه‌وه‌و بیخه‌نه سه‌ر عێراق. پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به‌هاوبه‌شی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، ساڵی 1929 كۆمپانیای نه‌وتی عێراق دروستكراو له 27 تشرینی یه‌كه‌می 1930دا، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ست به‌ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك كرا، ئینگلیزه‌كان جگه له‌نه‌وتی عێراق بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی ئێران یه‌كه‌مجار له‌ئایاری 1908دا، كۆمپانیای نه‌وتی بهریتانیو ئێرانیان دامهزراندو ساڵی 1910 ده‌ستیانكرد به‌دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی عهبادانو ساڵی 1913 به‌رهه‌می ئه‌م پاڵاوگه‌یه گه‌یشته 400 هه‌زار تهنو گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وت بوو له‌جیهان. ساڵی 1933 ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌زا شای ئێران‌دا ڕێكه‌وتنێكیان مۆركرد. به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ، ئینگلیزه‌كان ئیمتیازی دهرهێنانو گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانیان وه‌رگرت. له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بوایه ساڵانه 4 ملیۆن پاوه‌ن به‌حكومه‌تی ئێران بده‌ن، ساڵانه‌ش به‌رهه‌می نه‌وت به‌رزبكرێته‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش تاساڵی 1950 بۆ 16 ملیۆن پاوه‌ند زیادبكرێت. به‌ڵام له باری سیاسیه‌وه، خواستی سه‌ربه‌خۆیی ناسیۆنالیزمی ئێرانی روو له‌هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو بوو، هه‌موو ئێرانیه‌كان ركیان له‌و كۆمپانیایه ده‌بۆوه‌و پرسی خۆماڵیكردنی نه‌وتی ببوو به‌باسی گرنگی هه‌موو كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێران. ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی ئێران “محه‌مه‌د مسه‌دق” ساڵی 1951 بۆ یه‌كه‌مجار له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خۆماڵیكردنی نه‌وتی كۆمپانیای نه‌وتی ئینگلیزی ئێرانی راگه‌یاند، كه 80%ی داهاتی نه‌وتی بهردهكهوتو ده‌وڵه‌تی ئێرانیش 20%.
به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1938 خۆماڵیكردنی نه‌وت له”مه‌كسیك” روویدا، كه له‌و رۆژگاره‌دا هه‌موو مهكسییهكان پشتگیری‌یان له‌سه‌رۆك “كاردیناس” كرد، كاتێك كه هه‌موو مومته‌له‌كاتی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كانی له‌و وڵاته‌دا خۆماڵی كرد‌و كۆمپانیای “بیمیكس “نیشتمانی مه‌كسیكی دامه‌زراند.
پرۆسه‌ی خۆماڵیكردن، دواتریش له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی رێژه‌ییدا له‌وڵاتی عێراق رویدا، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا سێ ساڵ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958، حكومه‌تی شۆڕش یاسای ژماره (80)ی ده‌ركرد، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه 99.5%ی نه‌وتی عێراقی خۆماڵیكردو به‌شی كۆمپانیاكانی له‌چوارچێوه‌ی 0.5% هێشته‌وه. دواتریش له1ی حوزه‌یرانی 1972دا نه‌وتی عێراقی به‌یه‌كجاری كرا به‌خاوه‌ندارێتی گشتی‌و خۆماڵی كرا‌و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراق INOCبه‌ته‌واوی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا.
ئهزمونو پرۆسه‌ی خۆماڵیكردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان دواتریش له‌چه‌ندین وڵاتی وه‌ك جهزائیرو لیبیا‌و كوهیتو فه‌نزوێلا..هتد دوباره بۆوه.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی