“ئۆپێك” ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وته، ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه كه له ١٤ی ئه‌یلولی ١٩٦٠دا له‌لایه‌ن وڵاتانی “ئێران، فه‌نزوێلا، عێراق، سعودیه‌و كوه‌یت”، به‌ئامانجی سنوورداركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان‌و چه‌سپاندنی نرخی نه‌وت، له به‌غدا دامه‌زرا.
پاشان وڵاتانی “قه‌ته‌رو ئیمارات‌و جه‌زائیر‌و ئه‌نگۆلا‌و ئه‌نده‌نوسیا‌و گابۆن‌و لیبیا‌و نێجیریا‌و ئیكوادۆر‌و فه‌نزوێلا” بوونه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه، كه وڵاتانی سێ كیشوه‌ری جیاوازی جیهانن‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌داهاتیاندا پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستن.
باره‌گای سه‌ره‌كی سكرتاریه‌تی ئۆپێك تا ساڵی 1965 له‌شاری جنێفی سویسرا بوو، له‌مه‌به‌دوا گواسترایه‌وه بۆ ڤێنای پایته‌ختی نه‌مسا‌و له1977ه‌وه له‌بینایه‌كی كه‌ناری روباری دانوبدایه.
وڵاتانی ئۆپێك ئامانجیان به‌رقه‌رار كردنی هه‌ماهه‌نگییه له‌به‌رهه‌مهێنان‌و خستنه بازاڕی نه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی جێگیر كردنی نرخه‌كه‌ی، ئه‌م وڵاتانه له‌ڕێگه‌ی كۆنفرانسی وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندامیه‌وه “كه ساڵانه دوو كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن”و سیاسه‌تی گشتی رێكخراوه‌كه رێكده‌خه‌ن‌و سیاسه‌تێكی نه‌وتی هاوبه‌ش داده‌ڕێژن، به‌مه‌به‌ستی:
#پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
#كاركردن بۆ چه‌سپاندن‌و سه‌قامگیریی نرخی نه‌وت له‌بازاڕی جیهانی.
#سه‌پاندنی چاودێری به‌سه‌ر سامانی نه‌وتی‌و پرۆسه‌ی ده‌رهێنان‌و گواستنه‌وه‌و نرخی فرۆشتنی.
به‌لای ئه‌م وڵاتانه‌وه كه به‌رمیلێك نه‌وت كه‌متر یان زیاتر له100 دۆلاره ئێستا، به‌رز بوونه‌وه یان دابه‌زینی ته‌نها دۆلارێك پرسێكی ئابوری گرنگه، بۆ وڵاتێكی وه‌ك سعودیه كه رۆژانه زیاتر له10 ملیۆن هه‌نارده‌ی بازاڕ ده‌كات، به‌مانای 10 ملیۆن دۆلار زیاتر یان كه‌متر ده‌كات.
وڵاتانی ئۆپێك 40% كۆی نه‌وتی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنن‌و ته‌نها 5%ی نه‌وتی جیهانیش به‌كارده‌هێنن، ئه‌م وڵاتانه خاوه‌نی 70% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانن، پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ساڵی 1990 له‌كۆی به‌رهه‌مهێنانی جیهانی 37% بوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1995 به‌رز بۆوه بۆ 44%و گه‌یشته 50% ساڵی 2000و 2009یش بوو به 60%”.
به‌ڵام “ئه‌واپك”، رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی وڵاتانی عه‌ره‌بیه، كه له‌ولاتانی سعودیه، عێراق، كوه‌یت، لیبیا، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌حرێن، جه‌زائیر‌و یه‌مه‌ن‌و سوریا‌و سودان‌و میسر پێكدێت، كه به‌شێكیان ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێكن‌و خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یه‌ده‌گ‌و وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كاری نه‌وتن له‌جیهاندا.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی