هێزه پیشهسازیو سه‌ربازییه‌كانی جیهان، هه‌میشه بۆ ده‌ستگرتن
به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا، لهجهنگو ململانێدان، چونكه باڵاده‌ستی به‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا باڵاده‌ستییه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جهنگو ئاشتیدا.
له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه‌و تا ئه‌مڕۆ، ده‌ستگرتن
به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتدا، به‌شێكی گرنگ له‌ستراتیجیه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان
پێكده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، هه‌وڵی
زلهێزه‌كانی ئه‌وكاتی جیهان ( ئه‌ڵمانیا ، ئینگلیز، فه‌ره‌نسا، روسیا) بوو بۆ
زاڵبوون به‌سه‌ر چاوگه نه‌وتیه‌كانی جیهاندا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه وایكرد ده‌ستگرتن
به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فه‌ریقادا به‌لای ئه‌و هێزانه‌وه بایه‌خێكی
گه‌وره‌ی هه‌بێت.
“لۆرد فیشه‌ر” سه‌رۆك ئه‌ركانی ده‌ریاوانی به‌ریتانیا،
له‌كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا، رایگه‌یاند كه “قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی
جه‌نگ دهكاتو خاوه‌نی نه‌وت نییه”.
یه‌كێك لهژهنهڕالهكانی ئه‌ڵمانیا “ئاریك لۆندۆرف”
وتی “ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌ژێرده‌ستی هاوپه‌یمانه‌كاندا نه‌بووایه، نه‌یانده‌توانی
له‌جه‌نگدا به‌سه‌رماندا سه‌ربكه‌ون، پێویستیه‌كانمان به‌نه‌وت، یه‌كێك بوو له‌هۆكاره
سه‌ره‌كیه‌كانی دۆڕاندنمان له‌جه‌نگدا”.
نه‌وت له‌پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه، رۆڵی ته‌واوی له‌پرسی
ئاشتی‌و جه‌نگدا گێرا، هه‌ر له‌وكاته‌وه دروشمی “كێ خاوه‌نی نه‌وت بێت، خاوه‌نی
هه‌موو جیهانه” به‌رزكرایه‌وه.
هه‌ر له‌وده‌مه‌وه تا ئێستا، له‌لای داڕێژه‌رانی ستراتیجی وڵاته
زلهێزه‌كانی دنیا، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پترۆلدا بووه به‌پێویستییه‌كی ستراتیجی، له‌پشت
زۆرێك له‌رووداوه گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه هه‌ر لهمهكسیكو فه‌نزوێلاوه بگره
تا ده‌گات بهلیبیاو باشوری سودان‌و ناوچه‌ی كهنداوو ئێران‌و عێراق‌و ئازهربایجانو
توركیا‌و سوریا‌و كوردستان، فاكته‌ری نه‌وت ئاماده‌یه.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
“دیك چینی” ساڵی 1999، كه به‌رله‌وه‌ی ببێته جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا،
كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای “هالیپرۆتۆن”ی نه‌وت بوو،
به‌كۆمه‌ڵێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی نه‌وتی راگه‌یاند كه “له‌ساڵانی
داهاتوودا پێویستمان به 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی دیكه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
خواست له‌سه‌ر نه‌وت ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 2% زیاد دهكاتو له‌هه‌مانكاتیشدا رێژه‌ی
به‌رهه‌مهێنان 3% كه‌م ده‌كات، هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌ناوچه‌كانی جیهان ده‌رفه‌تی
گه‌وره‌ی نه‌وت پێشكه‌شده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌وه‌ی كه خاوه‌نی
سێیه‌كی نه‌وتی جیهانه‌و تێچوونی به‌رهه‌میش له‌وێ نزمه، ئه‌و شوێنه‌یه كه
چاوممان له‌سه‌ریه‌تی”.
به‌كورتی، كۆنتڕۆڵكردنی “نهوتو چاوگه‌كانی وزه” كه
ته‌نها له‌چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی جیهانو به‌بڕی سنوردار هه‌ن، ئامانجێكی سه‌ره‌كی
جه‌نگیی وڵاته زلهێزه‌كانی جیهانه.
له‌هه‌مانكاتیشدا زۆرجار وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت، ویستویانه نه‌وت
وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كاربهێنن، به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر هێزه گه‌وره‌كان،
ره‌نگه دیارتریت نمونه‌ش له‌م روه‌وه، ئه‌وه بێت كه عه‌ره‌ب له‌جه‌نگی ئهكتۆبهری
1973دا به‌هۆی پشتیوانی ئهمهریكاو وڵاتانی رۆژئاواوه له‌ئیسرائیل ویستیان
رۆشتنی نه‌وت به‌ره‌و ولاتانی رۆژئاوا راگرن، كه بووه هۆی نرخی نه‌وت وهرچاخنێكی
گرنگ به‌خۆیه‌وه ببینێت‌و زیاتر له100% به‌رزبێته‌وه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ههندیچكجار رێگه‌نه‌دان بهغرۆشتنو
هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، وه‌ك چه‌كێكی سیاسی‌و فشارێكی ئابوری به‌رامبه‌ر به‌وڵاتانی
خاوه‌ن نه‌وت به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك راگرتنی ههناردهكردنو فرۆشتنی نه‌وت له1991دا
له‌دژی عێراق به‌كارهێنرا، وه‌ك به‌شێك لهئابڵوقهخستنه سه‌ر عێراق، كه له‌رووی
ئابورییه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یاند، هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژئاوا ئێستا ده‌یانه‌وێت
بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران هه‌مان مامه‌ڵه‌و كار له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن كه
ده‌یه‌وێت بۆمبای ئه‌تۆمی به‌رهه‌مبهێنێت.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی