بلۆكه‌كانی پارێزگای سلێمانی
1/ بلۆكی قه‌ره‌داغ
ناوچه‌ی قهرهداغو خۆرهه‌ڵاتی چیای سه‌گرمه‌و ڕۆژ ئاوای ڕووباری سیروان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته دهربهندیخانو ڕوبه‌ری ئه‌م بلۆكه 846 كیلۆمه‌تر دووجایه, به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی 4.896 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تیًَدایه كه زیاتره له‌یه‌ده‌گی وڵاتی میسر.
پشكی كۆمپانیاكان: كۆمپانیاكانی نیكۆ ڕیسۆرس 37%و ڤاست ئیكسپلۆرهیشن 27%و گراوند ستار ئینه‌رجی 6%و (كیپكۆ) 20%و پشكی 10% نادیاره‌و بیر لێدراوه‌و نه‌وته‌كه‌ی تێست كراوه‌و جۆرێكی باشه.
2/ بلۆكی بازیان
چیای سه‌گرمه‌و خۆرئاوای حه‌وزی بازیان‌و شارۆچكه‌ی تهكێو به‌شێك له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌گرێته‌وه، ڕووبه‌ری 473 كیلۆمه‌تر دووجایه, كۆمپانیای (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری بیری لێداوه‌و بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی 1.178 ملیار به‌رمیله.
پشكی كۆمپانیاكان به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ: (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری 43%و كۆمپانیای بازیان كۆنسۆرتیۆم 37%و كیپكۆ 20%.
3/ بلۆكی به‌رانان
باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی‌و چیای به‌رانان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی دهربهندیخانو ڕووبه‌ره‌كه‌ی 722 كیلۆمه‌تر دووجایه، له‌مانگی 5ی 2012 ده‌ست به‌لێدانی بیر كراوه.
پشكی كۆمپانیاكان: تالیسمان كه‌نه‌دی 60%، كۆمپانیای مورفی 20%، كیپكۆ20% به‌پێی رووپێوی جیۆفیزیكیو سیزمیكی ئه‌گه‌ری برٍێكی زۆر نه‌وت هه‌یه.
4/ بلۆكی میران
لهتاسلوجهوه ده‌ستپێده‌كات ڕۆژئاوای ڕێگای دوكان – سلێمانی‌و به‌شێك له‌ناحیه‌ی ئاغجهلهرو شارۆچكه‌ی بازیان‌و سه‌یرانگای چه‌می ڕێزان ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 1015 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه: میران ڕۆژهه‌ڵات بڕی 1.637 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مساڵ یه‌ك بیری تێدا لێده‌درێت‌و میران ڕۆژئاوا بڕی 4.808 ملیار نه‌وتی تێدایه به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ, 3 بیری تێدا لێدراوه‌و پلانی چواره‌م دانراوه‌و بیرێكیان نزیك شارۆچكه‌ی به‌رده قاره‌مانه، یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌ردوو كێڵگه‌كه زیاتره له‌یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاتی عومان, مه‌زه‌نده‌ی بڕێكی زۆر له‌گازی سروشتیش ده‌كرێت.
پشكی كۆمپانیاكان: بڕی 56.25% دراوه‌ته هێرتهیج ئۆیڵی كه‌نه‌دی و 18.75% دراوه‌ته گه نه‌ڵ ئینه‌رجی توركی و 20% پشكی كیپكۆیه و 5 % نادیاره.
5/ بلۆكی عه‌ربه‌ت
شاری سلێمانی‌و شاخی گۆیژه‌و ئهزمڕو ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت تا هه ڵه‌بجه‌ی تازه ده‌گرێته‌وه ڕوبهرهكهی 974 كیلۆمه‌تر دووجایه, به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆم بڕی 1.177ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه.
پشكی كۆمپانیاكان: شاماران پیترۆلیۆم 60%و كیپكۆ 20%و ڕێژه‌ی 20% نادیاره.
6/ بلۆكی خه‌له‌كان
شارۆچكه‌ی خه‌له‌كان‌و چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان‌و به‌شێك له‌ده‌شتی كۆیه تا سه‌ر زێی بچوك ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبه‌ری 624 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕانچ ئۆیڵ گاز بڕی 2.450 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و سكۆتیا كاپیتاڵو كۆمپأنیای نیو ئه‌یج ئهلزارۆنیش ئه‌و بڕه پشت ڕاست ئه‌كه‌نه‌وه‌و تێست كراوه‌و ئێستا پلان دانراوه له‌نزیك شارۆچكه‌ی خه‌له‌كان بیر لێبدرێت.
پشكی كۆمپانیاكان: ڕانچ ئۆیڵ گاز 20% دۆگان ئینه‌رجی توركی 40%و نیو ئهیجئهلزارۆنی 20%و (كیپكۆ) 20%.
7/ بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ربه‌ت
ناوچه‌ی سیوهیلو به‌رزنجه‌و به شێك لهشارهزورو تا ناحیه‌ی ناڵپارێز له‌قه زای پێنجوێن ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی نزیكه‌ی 700 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 80% دراوه‌ته كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبایلی ئهمریكیو 20% بۆ كیپكۆ. هێشتا پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌ستی پێنه‌كردووه.
8/ بلۆكی پیره‌مه‌گروون
ڕۆژهه‌ڵاتی ڕێگای دوكان – سلێمانی‌و بناری چیای پیره‌مه‌گروون تا ده‌گاته شارۆچكه‌ی دوكان ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی پتر له730 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 80% دراوه‌ته كۆمپانیای ڕیپسۆڵ كه باره‌گاكه‌ی له‌شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیایه‌و 20% بۆ كیپكۆ, له‌قۆناغی پشكنین‌و گه‌ڕاندایه.
9/ بلۆكی قه‌ڵادزێ
سه‌رجه‌م قه‌زای قه‌ڵادزێ‌و به‌ری مه‌رگه‌و ده‌ریاچه‌ی دوكان‌و ڕانیه ده‌گرێته‌وه نزیكه‌ی 2000 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 80% دراوه‌ته كۆمپانیای ڕیپسۆڵو 20%بۆ كیپكۆو له‌قۆناغی گه‌ڕاندایه به‌دوای نه‌وتدا.
10/ بلۆكی بێتواته
له‌شارۆچكه‌ی حاجیاواوه دهستپێدهكاتو تا ده‌گاته شارۆچكه‌ی بێتواته‌و بالیسان‌و ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 650 كیلۆمه‌تره‌و پشكی 80 % دراوه‌ته ئیكسۆن مۆبایلی ئهمریكیو 20% بۆ كیپكۆو هێشتا گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌ستیپێنه‌كردووه.
11/ بلۆكی شهكرۆك
له‌ناحیه‌ی خدرانی دوكانه‌وه ده‌ستپێده‌كات نا نزیك شه‌قڵاوه ڕوبهرهكهی 418 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 64% دراوه‌ته كۆمپانیای هیسسو 16%بۆ پیترۆ سیڵتیك ئینته‌ر ناشناڵو 20% بۆ كیپكۆ, له‌قۆناغی پشكنیندایه.
12/ بلۆكی هه‌ڵه‌بجه
ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شههیدهوهو ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1000 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ناحیه‌كانی خورماڵ‌و سیروان‌و بیاره‌و گڵێجاڵو سه‌نته‌ری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێكی سه‌یدسادق ده‌گرێته‌وه‌و پشكی 80%ی دراوه‌ته كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی ڕووسی‌و 20%ی پشكی بۆ (كیپكۆ)یه‌و مه‌زه‌نده‌ی بڕی 650 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت.
بلۆكه‌كانی گه‌رمیان
1/ بلۆكی چه‌مچه‌ماڵ
له‌زێی بچوكه‌وه تا سه‌ر ڕووباری باسه‌ڕه درێژ ده‌بێته‌وه‌و شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ئه‌م بلۆكه‌یه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1169 كیلۆمه‌تر دووجایه, جگه له‌نه‌وت كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گازی تێدایه كه درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌ترو پانی پتر له10 كیلۆمه‌تره، بڕی 3 تریلیۆن مه‌تر سێ جا گازی تێدایه كه له‌یه‌ده‌گی وڵاتی كازاخستان زیاتره, هه‌ریه‌ك له‌دانه غاز‌و كریسنت ئۆیڵ پشكی 40%یان هه‌یه, دوو بیری كۆنی تێدایه‌و مه‌زه‌نده‌ی بڕێكی زۆر لهنهوتیش ده‌كرێت, دیزاینی شارێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی كراوه به‌ڕوبه‌ری 41 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌بڕی وه‌به‌رهێنانی 40 ملیار دۆلار له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌هۆی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی یاسای نهوتو گازه‌وه نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
2/ بلۆكی كۆرمۆر
ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی قادركهرهمی سه‌ر به‌قه‌زای چهمچهماڵهوهو ڕووبه‌ره‌كه‌ی 510 كیلۆمه‌تر دووجایه, بڕی زیاتر له 2 تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی تێدایه، دانه‌غازو كریسنت ئۆیڵ بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان تێدا وه‌گه‌ڕخستوه، به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ردوو كۆمپانای نه‌فت هیلالو دانا گاز ڕۆژانه 15000 به‌رمیل كۆندێنسه‌یتی شل (پێكهاته‌ی نه‌وت و گاز)یان به‌رهه‌مهێناوه له‌ساڵی پار، پاشان بۆ ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 70000 به‌رمیل له‌ڕۆژێكداو سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌م هێنانی 330 ملێون پێ سێجا گاز له‌ڕۆژێكدا, له ئێستادا بهبۆریهكی 181 كیلۆمه‌تری تیره 24 ئینج گاز ده‌گه‌یه‌نرێته وێستگه كاره‌بایه‌كانی چهمچهماڵو هه‌ولێرو دهۆك كومپانیای دانه غاز به‌بڕی 750 ملیۆن دۆلار 10%ی پشكه‌كانی فرۆشته كۆمپانیایه‌كی ههنگاریو دانه‌غاز خاوه‌نی 40%و كریسنت ئۆیڵ40%و ئۆ ئێم ڤی نه‌مساوی 10%و ئێم ئۆ ئێڵی هه‌نگاری 10% بێئه‌وه‌ی پشكی كیپكۆ جێگیر كرابێت‌و تا ئێستا پتر له 10 بیر لێدراوه.
3/ بلۆكی كێوه چه‌رمه‌ڵه
ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی پتر له‌یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكه‌كان: كۆمپانیای تی تی ئۆپكۆ 36%و گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی توركی 44%و كیپكۆ 20%. بیرێك لێدراوه گرفتی ته‌كنیكی هه‌یه‌و پلان دانراوه له‌گوندی تلیان بیر لێبدرێت.
4/ بلۆكی باكوری سه‌نگاو
ده‌كه‌وێته باكوری ناحیه‌ی سه‌نگاو له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ, روبه‌ری 492 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه‌و به‌پێی راپۆرتی هه‌ریه‌ك لهسكۆتیا كاپیتاڵو سهتهرلینگ ئینه‌رجی بڕی 6.163 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه، كه زیاتره له‌یه‌ده‌گی وڵاتی عومان‌و دوو بیر لێدراوه‌و پشكی ئه‌م بلۆكه سهتهر لینگ ئینه‌رجی ئه‌مریكی 40%و ئهداكس هاوبه‌شی كهنهدیو سویسری 20%و 20% (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری‌و كیپكۆ 20%.
5/ بلۆكی باشوری سه‌نگاو
سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاوو ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 846 كیلۆمه‌تر دووجایه، پێشبینی یه‌ده‌گی 2 ملیار به‌رمیل نه‌وت دهكرێتو بیری تێدا لێدراوه‌و بڕی یه‌ك تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی تێدایه‌و پشكی 60%ی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری‌و 20 % بۆ كیپكۆو 20%ی نادیاره.
6/ بلۆكی تۆپخانه
ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قادركهرهمو ناوچه‌ی جه‌باری ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 945 كیلۆمه‌تر دووجایه, به‌پێی سكۆتیا كاپیتاڵ پێده‌چێت بڕی 4 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێت، سه‌ره‌ڕای بڕێكی زۆری گازی سروشتی, پلان دانراوه له 2015 نه‌وتی لێدهربهێنرێتو بیرێك لێدراوه. پشكه‌كانی: 60% دراوه‌ته تالیسمان ئینه‌رجی كهنهدیو 20%بۆ كیپكۆو20% نادیاره.
7/ بلۆكی تازه
به‌شێك له‌سنووری ناحیه‌ی نهوجولو خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م ده‌گرێته‌وه, ڕوبهرهكهی 700 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ئێستا له‌قۆناغی بیرلێداندایهو پشكی 60% دراوه‌ته كۆمپانیای ئۆیڵ سێرچی ئوسترالیو پشكی 20% دراوه‌ته تۆتاڵی فهرهنسیو 20% كیپكۆو پێشبینی بڕی 3 ملیار یه‌ده‌گی نهوتو بڕێكی زۆر گاز ده‌كرێت.
8/ بلۆكی كۆرمۆر 2
بلۆكێكی جیا كراوه‌یه لهبلۆكی كۆرمۆری ناحیه‌ی قادركهرهمو نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و تا ئێستا نه‌دراوه‌ته هیچ كۆمپانیایه‌ك, به‌هۆی زۆری یه‌ده‌گی گاز‌و نه‌وته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بیداته ڕۆیاڵ داچ شێڵی هۆڵه‌ندی یان بریتیش پیترۆلیۆم.
9 / بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر
ده‌كه‌وێته نێوان چهمچهماڵو كه‌ركوكه‌وه, ناوچه‌ی شوان‌و ناحیه‌ی قهرهههنجیرو ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی جه‌باری ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نها كه‌متر له 10 كیلۆمه‌تر له‌كه‌ركوكه‌وه دووره, ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1200 كیلۆمه‌تر دووجایه, بڕی 80%ی دراوه‌ته ئیكسۆن مۆبایلی ئهمریكیو 20%بۆ كیپكۆ, به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو كێڵگه‌ی كه‌ركوك‌و چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشبینی بڕی 5 بۆ 10 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت.
10/ بلۆكی شاكه‌ل
خواروی قه‌زای كهلارو ناحیه‌ی ڕزگاری‌و قه‌زای كفری ده‌گرێته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 632 كیلۆمه‌تر دووجایه, نزیكه‌ی 2 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه‌و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كێڵگه‌ی قه‌مه‌ری ناوچه جێناكۆكهكانو بیرێك نزیك كفری لێدراوه‌و پشكی 80 %ی دراوه‌ته كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی‌و 20%ی پشكی كیپكۆ.
11/ بلۆكی په‌ڵكانه
قه‌زای دووزخورماتوو، ناحیه‌ی جه‌باره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ده‌گرێته‌وه كه ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی نێوان ههرێمو به‌غدایه‌و ڕوبهرهكهی 529 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی 1.58 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و پشكی 60% دراوه‌ته كۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆمو 20% پشكی پیت ئۆیه‌ڵی توركیه‌و 20% پشكی كیپكۆو 7 بیری كۆنی تێدایه.
12/ بلۆكی كورده‌میر
خوارووی ناحیه‌ی سه‌نگاوو باكوری قه‌زای كه‌لار ده‌گرێته‌وه‌و تا سه‌ر ڕووباری سیروان‌و ڕوبهرهكهی 620 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی 5.129 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه كه زیاتره لهیه ده‌گی هه‌ریه‌ك لهمیسرو گانا. له گوندی كورده‌میر بیر لێدراوه‌و پشكی 40%ی دراوه‌ته ویسترۆن زاگرۆسی كهنهدیو 40%ی پشكی تالیسمان ئینهرجیو 20%ی كیپكۆ.
13/ بلۆكی گه‌رمیان (بلۆكی كه‌لار – باوه‌نوور)
باكوری قه‌زای كهلارو ناحیه‌كانی باوه‌نورو سه‌رقه‌ڵاو شێخ ته‌ویل ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 2120 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی پتر له 4 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و له‌سه‌رقه‌ڵا دوو بیر‌و له‌گوندی حه‌سیره دوو بیر‌و لهمیل قاسم بیرێك لێدراوه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای ویسترۆن ڕۆژانه 5000 به‌رمیل نه‌وت له‌بیری ژماره یه‌كی سه‌رقه‌ڵا دهردههێنێتو بیری میل قاسم ده‌توانێت 2500 به‌رمیل نه‌وت ڕوژانه به‌رهه‌مبهێنێت. پشكی 40%ی كۆمپانیای گاز پرۆم له‌كۆمپانیای تالیسمانی كڕیوه‌و پشكی 40%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ویسترۆن زاگرۆس‌و 20% نادیاره.
14/ بلۆكی چیا سورخ
ده‌كه وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری سیروان‌و ناحیه‌كانی قۆره توو مه‌یدان له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌گرێته‌وه تا سنوری ئێران‌و ڕوبه‌ری 938 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی 5.656 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و 6 بیری كۆنی تێدایه‌و كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی توركی 60%پشكه‌كانی له‌كۆمپانیای لۆنگفۆرد ئینه‌رجی كڕیوه‌و پیت ئۆیڵ خاوه‌نی 20%ی پشكهكانهو 20%ی نادیاره.
15/ بلۆكی شاكه‌ل 2
بلۆكێكی جیاكراوه‌یه لهبلۆكی شاكه‌ل، ده‌كه‌وێته خوارووی شاری كهلارهوهو ڕووبه‌ره‌كه‌ی 200 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بیدات به‌یه‌كێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك داچ شێلو كۆنكۆ فیلیپس.
بلۆكه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر
1/ بلۆكی ته‌ق ته‌ق
قه‌زای كۆیه‌و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 951 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵو گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی بڕی 1.5 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و تا ئێستا 10 بیر لێدراوه‌و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی 80000 به‌رمیله‌و پشكی 80%ی دراوه‌ته كۆمپانیای تی تی ئۆپكۆ كه له‌هه‌ردوو كۆمپانیای ئهداكسی سویسری‌و گه‌نه‌ڵی توركی پێكهاتوه‌و پشكی كیپكۆ 20%ه.
2/ بلۆكی سارتا
ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ناحیه‌ی مه‌سیف‌و خواروی ئاكرێ‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 607 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و بڕی 1 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و بیرێكی تێدا لێدراوه‌و كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی 60%ی پشكه‌كانی له‌كۆمپانیای ڕایه لانس ئیندستریسی هیندی كڕیوه‌و كۆمپانیایه‌كی نه‌مساوی پشكی 15%ی هه‌یه‌و 5% بۆ لایه‌نێكی نادیار‌و 20%ی بۆ كیپكۆ.
3/ بلۆكی هه‌ولێر ده‌میرداغ
شاری هه‌ولێرو ده‌شتی هه‌ولێرو ڕێگای مه‌خموورو ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبه‌ری 1531 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و لهدهمیرداغی خۆرئاوای هه‌ولێر 2 بیر لێدراوه‌و بڕی 1ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و 65%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای نۆربێستی ڕوسی‌و 15%ی (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری‌و 20%پشكی كیپكۆیه.
4/ بلۆكی ئه‌ربیل
ده‌كه‌وێته باكوری خۆراوای هه‌ولێرو ناوچه‌ی بهستۆرهوهو ڕوبه‌ری 313 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و 3 بیری تێدا لێدراوه‌و پێشبینی یه‌ده‌گی 1 ملیار به‌رمیل دهكرێتو پشكی 40%ی دراوه‌ته كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نهرویجیو 40%ی دراوه‌ته كۆمپانیای گاز پڵهسو 20%ی پشكی كیپكۆیه.
5/ بلۆكی خورمه‌ڵه
ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای هه‌ولێره‌وه‌و درێژكراوه‌ی كێڵگه‌ی كه‌ركوكه كه هه‌ردوو ناوچه‌ی خورمه‌ڵه‌و ئاڤانهی خورمه‌ڵه ده‌گرێته‌وه‌و 8 بیر لێدراوه‌و پتر له 80000 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه نه‌وت دهردههێنرێتو له‌پاڵاوگه‌ی خه‌بات ده‌پاڵێورێت‌و یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی به‌شێكه له‌كێڵگه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌م كێڵگه‌یه له‌لایه‌ن گروپی كاره‌وه سه‌رپه‌رشتی دهكرێتو پشكه‌كانی 100% دراوه‌ته كیپكۆ.
6/ بلۆكی قوشته‌په
لهقوشتهپهی خوارووی هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا دوبزو پردێ‌و ڕوبهرهكهی نزیكه‌ی 1180 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پلان دانراوه بۆ لێدانی بیر‌و 80%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری‌و 20%ی پشكی كیپكۆیه.
7/ بلۆكی مه‌لا ئۆمه‌ر
ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێره‌وه‌و ڕوبهرهكهی 285 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و یه‌ك بیری تێدا لێدراوه‌و پێشبینی یه‌ده‌گی 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت دهكرێتو 75%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی )ی نهمساویو 20%پشكی (كیپكۆ)یه‌و 5% نادیاره.
8/ بلۆكی شۆڕش
باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێرو ناحیه‌ی دێگه‌ڵه تا ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 526 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 75%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی نهمساویو 20%ی پشكی (كیپكۆ)یه‌و 5%ی نادیاره‌و له‌قۆناغی گه‌ڕاندایه به‌دوای نه‌وتدا.
9/ بلۆكی هه‌ریر
ناحیه‌ی هه‌ریرو باكوری شه‌قڵاوه تا سۆران ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 700 كیلۆمه‌ترو پلان دانراوه لهههریرو میراوه بیر لێبدرێتو پشكه‌كانی 45%ی دراوه‌ته ماراسۆن ئۆیه‌ل 35%ی دراوه‌ته كۆمپانیای تۆتالی فهرهنسیو 20%ی پشكی (كیپكۆ)یه, پێده‌چێت نزیك ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێت.
10/ بلۆكی پیرمام
سه‌نته‌ری ناحیه‌ی پیرمام‌و سه‌ری ڕهشو سه‌ربه‌ن ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 180 كیلۆمه‌تره‌و 80%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبایلی ئهمریكیو 20%ی پشكی (كیپكۆ)یه.
11/ بلۆكی بنه باوێ
ل ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه تا ناوچه‌ی هیرانو نازه‌نین ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 240 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی زیاتر له‌ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و پێنج بیر لێدراوه پشكی 44%ی دراوه‌ته گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی توركی‌و پشكی 36%ی دراوه‌ته ئۆ ئێم ڤی نهمساویو 20% پشكی كیپكۆیه.
12/ بلۆكی سه‌فین
له‌سه‌ر چیای سه‌فینه‌وه تا هیزۆپ ده‌گرێته‌وه، ڕوبه‌ری نزیكه‌ی 500 كیلۆمه‌تر دووجایه، پلان دانراوه بیرێك لێبدرێتو پشكی 35% دراوه‌ته كۆمپانیای تۆتاڵی فهڕهنسیو پشكی 45%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ماراسۆنو 20% پشكی كیپكۆیه.
بلۆكه‌كانی پارێزگای دهۆكو ناوچه كوردیه‌كانی موسڵ
1/ بلۆكی سندی- ئامێدی
ئه‌م بلۆكه قه‌زای ئامێدی‌و ده‌شتی سندیو باكه‌ری قه‌زای زاخۆ ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 2358 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ئێستا لهمهتینو یه‌ك ما‌لا كۆمپانیاكان خه‌ریكی بیر لێداننو پشكی 39.94% دراوه‌ته كۆمپانیای نۆربێستی ڕووسی‌و 25.31% دراوه‌ته كۆمپانیای پرینكۆی فهڕهنسیو 20% پشكی كیپكۆیهو 14.75% دیار نیه دراوه به‌كێ.
2/ بلۆكی تاوكێ
ده‌كه‌ویته قه‌زای زاخۆوهو به‌گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زاكه ده‌گرێته‌وه و ڕوبهرهكهی 594 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی 1.9ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و 55%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته دی ئێن ئۆی نهرویجیو 25%ی دراوه‌ته گه‌نه‌ڵ ئینێرجی توركی‌و 20% پشكی كیپكۆیهو تا كۆتایی 2012 ژماره‌ی بیره‌كان كه لێدراو‌ن ده‌گاته 18 بیر‌و بڕیاره له2013دا 13 بیری تر لێبدرێتو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی 2012 ڕۆژانه 115000 به‌رمیل ڕۆژانه نه‌وتی لێبه‌رهه‌م بهێنرێت.
3/ بلۆكی دهۆك
قه‌زای مه‌ركه‌زی دهۆكو باشوری شاری دهۆكو قه‌زای سمێل ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 162 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكه‌كانی 40% دراوه‌ته گه‌نه‌ڵ ئینهرجیو 40% پشكی دی ئێن ئۆی نهرویجیو 20%ی پشكی كیپكۆیه، لهسمێل دوو بیر لێدراوه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیته‌ڵ بڕی 2.2 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه.
4/ بلۆكی دهۆك سه‌نته‌ر
باكوری شاری دهۆكو ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 600كیلۆمه‌تر دووجایه‌و لهلیناڤا بیر لێدراوه‌و پلان دانراوه له‌گه‌لی بیر لێبدرێت. پشكه‌كانی: 30% دراوه‌ته پیترۆكویستو 50% دراوه‌ته كۆمپانیای مورفی سێنتراڵ دهۆك ئۆیهلو پشكی 20%ی كیپكۆ.
5/ بلۆكی سلێڤانی
خواروی قه‌زای زاخۆ تا سه‌ر ده‌ریاچه‌ی موسڵ ده‌گرێته‌وه‌و روبه‌ره‌كه‌ی 700 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و 80%ی پشكه‌كانی دراوه‌ته پیترۆكویستو 20%ی پشكی كیپكۆیهو ئێستا سه‌رقاڵی گهڕانو پشكنین به‌دوای نه‌وتدا.
6/ بلۆكی ئه‌لقوش
ده‌كه‌وێته خوارووی شاری دهۆكو ڕوبهرهكهی 331 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 80%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلو 20%ی پشكی كیپكۆیه.
7/ بلۆكی شێخ ئادی
ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆكو باكوری شێخان‌و ڕوبه‌ری 180 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه‌و پشكی 80%ی دراوه‌ته كۆمپانیای گوڵف كیستۆنی بهریتانیو 20%ی پشكی كیپكۆیهو دوو بیر لێدراوه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵو كۆمپانیای گوڵف كیستۆن بڕی 1.9 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه.
8/ بلۆكی سه‌رسه‌نگ
ناحیه‌ی سهرسهنگو سواره‌توكه‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1085 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و لهسواره توكه 2 بیر لێدراوه پێده‌چێت بڕی 2 ملیار یه‌ده‌گی نه‌وتی تێدابێت‌و پشكی 56.25%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن ئینهرجیو پشكی 18.75%ی دراوه‌ته مارسۆن ئۆیهلو پشكی 20%ی كیپكۆو 5%ی نادیاره.
9/ بلۆكی ئه‌تروش
ناحیه‌ی ئه‌تروش له‌پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و روبه‌ری 269 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و بڕی 3 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه‌و دوو بیر لهئهتروش لێدراوه‌و پشكی 64%ی دراوه‌ته ئیكسپلۆرهیشن پارتنه‌رس كه له‌هه‌ردوو كۆمپانیای ئهسپیكت ئینهرجیو شاماران پیترۆلیۆم پێكدێت‌و پشكی 16%ی دراوه‌ته مارسۆن ئۆیهلو پشكی 20%ی دراوه‌ته كیپكۆو رۆژانه 15000 به‌رمیل نه‌وتی لێده‌رده‌هێنرێت به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی شاماران پیترۆلیۆم.
10/ بلۆكی شێخان
قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 283 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵو ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیای گوڵف كیستۆنو ته‌كساس یه‌ده‌گی نه‌وتی شێخان نزیكه‌ی 10.5 ملیار به‌رمیله كه له‌یه‌ده‌گی نه‌وتی ئیكوادۆر زیاتره‌و تا ئێستا 8 بیر لێدراوه‌و به‌رهه‌می بیری ژماره 2 به 20000به‌رمیل ڕۆژانه دهخهمڵێنرێتو تا كۆتایی ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌می كێڵگه‌كه بگاته 100000 سه‌د هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌و پشكی 51 %دراوه‌ته كۆمپانیای گوڵف كیستۆنو 13.6% دراوه‌ته كۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵی ههنگاریو پشكی 3.4%ی دراوه‌ته ته‌كساس كیستۆنی ئهمریكیو پشكی 20%ی دراوه‌ته كیپكۆو پشكی 12%ی نادیاره.
11/ بلۆكی دینارته
ناوچه‌ی مێرگهسورو بارزان‌و سه‌روی ئاكرێ‌و شیلادزێ ده‌گرێته‌وه‌و 1139 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 64%ی دراوه‌ته كۆمپانیای هیسس كرۆپو 16%ی دراوه‌ته كۆمپانیای پیترۆسیلتیكو20% پشكی كیپكۆیهو له‌قۆناغی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدان.
12/ بلۆكی ئاكرێ بجیل
قه‌زای ئاكرێ‌و ناحیه‌ی بجیل تا ده‌ربه‌ندی بێخمه ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبهرهكهی 889 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕیزیاتر له 1 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه، لهبێخمهو ئاكرێ بیر لێدراوه، ئێستا سه‌رقاڵی بیری دووه‌من لهئاكرێو بیرێك لهباكرمانو بیری تر لهگولهكو قهندهگولو شهرفونهو بجیلو گوندی قه‌لات لێده‌درێت‌و پشكی 51.2% دراوه‌ته كۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵی ههنگاریو 12.8% دراوه‌ته گوڵف كیستۆنو 16%ی نادیاره‌و 20% پشكی كیپكۆیه.
13/ بلۆكی روڤی
سه‌روی قه‌زای بهردهڕهشو خواروی ئاكرێ ده‌گرێته‌وه‌و روبه‌ره‌كه‌ی 517 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی بڕی 1 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و شیڤرۆنی ئه‌مریكی پشكی 60%ی كڕیوه له‌كۆمپانیای ڕایهلانس ئیندستری هندیو 15%ی پشكی ئۆ ئێم ڤی نهمساویو 20%ی پشكی كیپكۆیهو 5%ی نادیاره، پێشتر بیرێك لێدراوه له باكوری به‌رده‌ڕه‌ش.
14/ بلۆكی به‌رده‌ڕه‌ش
قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 265 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیت گروپ بڕی 1.5 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و سێ بیری تێدا لێدراوه‌و پشكی 60%ی دراوه‌ته كۆمپانیای ئافرینو پشكی 20%ی دراوه‌ته كۆمیت گروپ‌و 20%ی پشكی كیپكۆیه.
15/ بلۆكی عه‌ین سه‌فنی
ناوچه‌ی عه‌ین سه‌فنی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری 840 كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی 1 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و دووبیر لهسیمرت لێدراوه‌و ئێستا پلان بۆ بیری سێهه‌م دانراوه‌و لهمهقلوب بیری چواره‌م لێده‌درێت‌و پشكی 60%ی دراوه‌ته كۆمپانیای هنت ئۆیڵ میدڵ ئێستی ئه‌مریكی كه لقی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هنت ئۆیڵی ئه‌مریكیه‌و پشكی 20%ی دراوه‌ته ئافرینو پشكی كیپكۆ 20%یه.
16/ بلۆكی باشیك (به‌عشیقه )
شارۆچكه‌ی باشیك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه، روبه‌ری 350 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پشكی 80%ی دراوه‌ته ئیكسۆن مۆبیلی ئهمریكیو 20%ی پشكی كیپكۆیهو تا ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌كراوه.
17/ بلۆكی بیر بههر
باكوری شاری دهۆك ده‌گرێته‌وه، روبه‌ری 350 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتالو گوڵف كیستۆن بڕی 1.9 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و پشكی 40%ی دراوه‌ته گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی توركی‌و پشكی 40%ی دراوه‌ته گوڵف كیستۆنی بهریتانیو 20% پشكی كیپكۆیه، ئێستا سه‌رقاڵی لێدانی یه‌كه‌م بیرن.
18/ بلۆكی جه‌به‌ل كه‌ند
باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه‌و روبه‌ری 400 كیلۆمه‌تر دووجایه‌و تا ئێستا نه‌دراوه‌ته هیچ كۆمپانیایهكو ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بریتش پیترۆلیۆم كرابێت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی