به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمپانیای ویسترن زاگرۆس كه له‌كوردستان
كارده‌كات، گریمانی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی سروشتی هایدرۆكاربۆنیان كردووه له‌هه‌رێمی
كوردستان‌و دابه‌شیان كردووه به‌سه‌ر چوار به‌شدا:-
1/ له‌به‌شی یه‌كه‌مدا به‌شێكی زۆر كێڵگه مه‌زنه‌كانی نه‌وت‌و
گازی سروشتی ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م روبه‌ره‌وه، به‌شێكی زۆری نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه
نه‌وتی سوكه‌و له‌كێڵگه گازییه‌كانیشه‌وه گازی شل به‌رهه‌مده‌هێنرێت. كێڵگه
ناوداره‌كانی ئه‌م روبه‌ره بریتین له: كێڵگه‌ی كه‌ركوك، ته‌ق ته‌ق، سه‌رقه‌ڵا‌و
كورده‌میر، كێڵگه‌ی گازی سروشتی چه‌مچه‌ماڵ‌و كۆرمۆر.
2/ له‌به‌شی دووه‌مدا كۆمه‌ڵه كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مامناوه‌ندی
تا نزیك كێڵگه‌ی مه‌زن دۆزراونه‌ته‌وه. له‌م به‌شه‌دا به‌هۆی نه‌بونی بۆریه‌وه
كێشه‌ی گه‌یاندن‌و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو هه‌یه، كێڵگه ناوداره‌كانی ئه‌م روبه‌ره
بریتین له‌كێڵگه‌كانی شێخان، به‌رده‌ره‌ش، هه‌ولێر‌و نجمه‌ز
3/ له‌به‌شی سێهه‌مدا به‌ده‌گمه‌ن كێڵگه‌ی لێدۆزراوه‌ته‌وه‌و
تایبه‌تمه‌ندی نه‌وتی خاوی ئه‌م ناوچه‌یه بریتیه له‌نه‌وتی نیمچه سه‌نگین،
كێڵگه‌كانی ئه‌م روبه‌ره بریتین له‌كێڵگه‌ی تاوكێ، ئه‌تروش‌و سواره‌توكه.
4/ له‌به‌شی چواره‌مدا به‌شێكی كێڵگه‌ی گازی سروشتی هه‌یه‌و به‌ده‌گمه‌ن
كێڵگه‌ی مه‌زنی نه‌وتی خاو ده‌كه‌ونه ئه‌م ناوچه‌یه‌وه. كێڵگه دۆزراوه‌كانی ئه‌م
ناوچه‌یه بریتین له‌كێڵگه‌ی میران، قه‌ره‌داغ، بازیان.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی