” گه‌شبینم به‌ئاینده‌ی‌ ئابوری‌ ئێران “

سه‌رۆكی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی‌ به‌رچاوی‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشووه‌وه‌ بۆ به‌جێماوه‌، به‌ڵام گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ئاینده‌ی‌ ئابوری‌ ئێران ڕۆشنه‌‌و ده‌توانێت له‌داهاتوودا هه‌نگاوی‌ باش بنێت. 
(حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌) بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ (فایننشیاڵ تایمز)ی‌ به‌ریتانی‌ ڕوونكرده‌وه‌، كێشه‌كانی‌ ئابوری‌ ئێران له‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مدا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وتی‌:”ئه‌وه‌ ته‌نها قسه‌ی‌ من نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و تیمه‌ی‌ پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین، هه‌موویان هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌”. 
سه‌رۆكی‌ ئێران ڕوونیكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا توانیویه‌تی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان  43%ه‌وه‌ بۆ 36% كه‌مبكه‌نه‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ ڕۆحانی‌، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌‌و به‌رده‌وام ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ته‌واوه‌تی‌ كێشه‌كه‌‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كاری‌ زیاتر.