هه‌ناری ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه هه‌رچه‌نده به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێش‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، به‌ڵام به‌هۆی زو به‌سه‌رچون‌و له‌ناوچونی زۆریان، خاوه‌ن باخه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “سودێكی وه‌هایان لێنه‌بینیوه”. به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێ، به‌هۆی نه‌بونی (بودجه‌ی)ی پێویسته‌وه بۆیاننه‌كراوه وه‌ك ساڵانی پێش‌و هاوكاری خاوه‌ن باخه‌كان بكه‌ن.
مه‌حمود عه‌بدوڵا كه خاوه‌نی 2دۆنم زه‌ویه له‌سنوری باڵامبۆ له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ساڵانه چوار بۆ پێنج تۆن هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ده‌م لێكردنه‌وه‌ی هه‌ناره‌كانی باخه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه رونكرده‌وه كه ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری به‌روبومه‌كه‌وه فریانه‌كه‌وتوه هه‌مو هه‌ناره‌كانی باخه‌كه‌ی لێبكاته‌وه، “به‌هۆی بارانبارینه‌وه نیوه‌ی به‌روبومه‌كه به‌داره‌كانه‌وه گه‌نیون‌و به‌كه‌ڵكی خستنه بازاڕ نه‌هاتن، به‌شێكیشمان كردوه به‌دۆشاوی هه‌نار مه‌گه‌ر به‌وه بتوانین كه‌مێك له‌زیانه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
به‌ڵام رازی محه‌مه‌د، خاوه‌ن باخ له‌سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بۆچونێكی تری هه‌یه باس له‌باشی به‌رهه‌مه‌كه ده‌كات‌و ده‌ڵێت “هه‌ناری ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانی رابردودا هه‌م له‌ڕوی شێوه‌و هه‌م له‌ڕوی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه جیاوازی زۆره‌و به‌رهه‌مه‌كه باشتره، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكاری ناكرێین بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه بۆ عه‌لوه‌و ده‌ره‌وه‌ی شار، بۆیه ئه‌و قازانجه‌ی لێناكرێت كه سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی بوین”. ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێستا ئه‌وان كیلۆیه‌ك هه‌نار به400 دینار ده‌فرۆشن “له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه هاورده بكرێت كیلۆی هه‌زار دیناریش زیاتر ده‌كه‌وێت بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت هاوكاریمان بكات”.
به‌بڕوای ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی، ئومێد ئه‌حمه‌د، تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی توندوتۆڵی نه‌بوه بۆ پارێزگاریكردن له‌هه‌مو جۆره به‌روبومه‌كان، ئه‌و ئه‌ندازیاره به‌نمونه باسی له‌وه كرد كه تائێستا سیسته‌می به‌بازاڕكردنی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان له‌هه‌رێمدا بونی نییه‌و هاوكات نیزامی ساردكه‌ره‌وه بۆ پاراستن‌و هه‌ڵگرتنی به‌ربومه‌كان به‌هه‌مانشێوه بونی نییه، ئه‌و وتی “ئه‌وانه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌روبومه‌كان له‌ناوبچن، به‌جۆرێك نه‌جوتیار نه‌هاوڵاتی سودیان لێده‌بینێ”. ئه‌و نه‌شیشارده‌وه كه هه‌ندێجار جوتیاران‌و خاوه‌ن باخه‌كانیش گرنگی به‌ڕێنماییه كشتوكاڵیه‌كان ناده‌ن “ئه‌وه‌ش هۆكارێكه كه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌خۆیان‌و به‌روبومه‌كانیان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، ستار مه‌حمود ساڵح، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه نزیكه‌ی 7هه‌زار دۆنم زه‌وی‌و باخداری هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه كه ساڵانه نزیكه‌ی (20) هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌و جه‌ختی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی پێش‌و به‌روبومی هه‌نار زۆر زیادیكردوه، له‌باره‌ی ئه‌ركی ئه‌وانیش وتی “كاری ئێمه ئه‌وه‌یه رێنمایی به‌خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان بده‌ین، به‌جۆرێك ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌یانده‌ینێ به‌كاربهێنن تا له‌مێرو به‌دوربن، پاشان رێنماییان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باخه‌كانیان توشی وشكبون نه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ نه‌یانتوانیوه هاوكاری خاوه‌ن باخه‌كان بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه كرد كه نه‌بونی بودجه‌ی پێویست له‌م ساڵدا وایكردوه نه‌توانن هاوكارییان بكه‌ن “ساڵانی پێش‌و به‌رهه‌مه‌كانیانمان بۆ ده‌گواستنه‌وه یاخود كرێی ئۆتۆمبیلمان بۆ خه‌رج ده‌كردن، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێنماییه‌كان گۆڕدران‌و ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كان خرایه ئه‌ستۆی خاوه‌ن باخه‌كان، هه‌ربۆیه داتایه‌كی وردمان له‌به‌رده‌ست نییه، تاوه‌كو رێژه به‌رهه‌می ئه‌مساڵ دیاری بكه‌ین”.
ئاوێنە