سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی نابۆكۆو دابینكردنی وزه‌ی پێویست بۆ توركیا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ده‌ستی توركیای بۆ گفتوگۆ كردن روه‌و په‌كه‌كه‌و ده‌ستی دۆستایه‌تی توركیای به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان درێژ كردووه، له‌خاڵێكی پڕۆژه‌ی نابۆكۆشدا هاتووه، كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا به پاراستنی ئاسایشی كوردستان په‌یوه‌ست ده‌كات.
زیاتر له‌سه‌د ساڵه “وزه” شوێنێكی گرنگی له‌ئه‌جندای زلهێزه‌كانی جیهاندا داگیركردووه، به‌درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو هیچ یه‌ك لهگهلانو وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه لێوانلێوه لهنهوتو گازی سروشتی لهكاریگهرییو لێكه‌وته‌كانی ململانێ كردن زلهێزه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت به‌ده‌ر نه‌بوون.
ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای “خه‌زه‌ر” له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990ه‌وه، به‌دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا به‌یه‌كێك له‌ناوچه ستراتیجییه گرنگه‌كانی جیهان دادهنرێتو له‌بیست ساڵی رابردووش‌دا گۆڕه‌پانی ململانێی سه‌ختی چه‌ندین هێزی ناوچهییو جیهانی بووه، چونكه نهوتو گازی ئه‌و ناوچه‌یه بهیهدهكێكی گرنگی نهوتو گازی جیهان مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام سوودوهرگرتنو فرۆشتنی ئه‌و نهوتو گازه ته‌نها كاتێك مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بگوازرێته‌وه، وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای خه‌زه‌ر (جگه لهئێرانو فیدراسیۆنی روسیا) هه‌موویان له‌هه‌ر چوار لاوه بهوشكانی ده‌وره دراون، بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێت سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نهوتو گازه كێشمه‌كێشی دژوار له‌نێوان ئێران‌و توركیا‌و روسیادا له‌ئارادایه، هه‌ریه‌كه‌و گه‌ره‌كیانه له‌و ئیمتیاز‌و داهاته زۆره بێبه‌ش نه‌بن كه له‌ئاكامی گواستنه‌وه‌ی نهوتو گازدا به‌خاكی ئه‌واندا ده‌ستیانده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی رۆڵێكی كارا له‌م كێشمه‌كێشه‌دا ده‌بینێت، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وتی ئهمهریكاو رۆژئاوایه، كه وڵاته‌كانیان به‌هێزترین هاوپه‌یمانی توركیان. له‌دیدی وڵاتانی به‌هێزی رۆژئاواوه، گواستنه‌وه‌ی نهوتو گازی ئازهربایجانو به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ له‌ڕێگه‌ی توركیاوه، به‌مانای گۆشه‌گیر كردنی ئێران‌و روسیایه له‌هاوكێشه ئابوریی‌و ستراتیجییه‌كاندا، هه‌ربۆیه چه‌ندین ساڵه ئێران‌و روسیا به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردن‌و په‌كخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه چه‌ندین رێگه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه بهنهێنیو به‌ئاشكرا پشتیوانیان له‌په‌كه‌كه كردووه، چونكه گرنگترین فاكته‌ر لهبهڕێوهبردنو جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا مه‌سه‌له‌ی ئاسایش‌و ئارامی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئه‌و بۆرییه گاز‌و نه‌وتانه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
شه‌ڕو پێكدادانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا تا ئێستا كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا، له‌م روانگه‌یه‌وه په‌نابردنه به‌ر هه‌ر جۆره سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی درێژخایه‌نی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی‌و رۆژئاواییه‌كان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، به‌بێ دامركاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئاگری نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی توركیا، جۆره ریسكردنێكه كه كه‌س جورئه‌ت ناكات خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات.
تێپه‌ڕینی ئه‌م بۆرییانه، پێویستی بهسهقامگیر كردنی ئاشتییه‌كی بهردهوامو پایداره، له‌و پێناوه‌شدا ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره هه‌موو ههوڵو كۆششی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، هه‌ر له‌فشاری له‌راده‌به‌رده‌ری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ سه‌ر سوریا بگره به‌مه‌به‌ستی ده‌رپه‌ڕاندنی ئۆجهلانو به‌كارهێنانی هه‌موو قورسایی خۆی بۆ جێنهكردنهوهی له‌ئیتالیاو روسیا‌و ده‌ستگیر كردنی له‌وڵاتێكی دورده‌ستی ئه‌فه‌ریقا، تا ده‌گات به‌كۆمه‌ك كردنی تهكنیكیو ههواڵگریو سه‌ربازیی بهتوركیا دژی په‌كه‌كه‌و پاشان لهزهمینهسازیو ئاماده‌كاریشدا بۆ گفتوگۆی نێوان ئۆجهلانو توركیا، ئه‌مه‌ریكا به‌دوورو بێ ئاگا نییه.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ش كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندییان به‌پڕۆژه‌ی نابۆكۆو بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌و غازه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی توركیاوه، كه دوو ده‌یه‌یه توركیا شێلگیرانه هه‌موو سیاسه‌تی ناوچهییو جیهانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاتناوه ببێته به‌هێزترین وڵاتی ستراتیژی ناوچه‌كه له‌ڕێگه‌ی بوونی به‌ده‌روازه‌ی تێپه‌ڕینی بۆرییه‌كانی وزه‌ی ئاسیای ناوهندو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ، پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگه بۆ فره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و پشت نه‌به‌ستن ته‌نها به‌گازی روسیا، كه ئێستا زۆربه‌ی پێویستییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌وروپا بۆ گاز دابین ده‌كات.
چه‌ندینجار سه‌رۆكی كۆمپانیای “بوتاش”ی توركی كه كۆمپانیایه‌كی حكومی توركیایه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره له‌به‌جێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی نابۆكۆدا ده‌بینێت، چونكه به‌بێ گازی كوردستان ئه‌سته‌مه هێنده گاز بگاته ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت ئه‌م بۆریه به‌چه‌ندین وڵاتی تینوو بهوزهدا تێده‌په‌رێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رنجی بده‌ینێ، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی‌و كانزا سروشتییه‌كانی كوردستان بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه لهبهئهنجامگهیاندنی ئه‌و پڕۆژانه‌دا، به‌تایبه‌تی له‌دابینكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا به”ئاسایشی وزه” ناوده‌برێت. ئێستا كردنی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ به‌واقیعێكی به‌رده‌ست، كه بۆریه‌كه به‌درێژایی 3300 كیلۆمه‌ترو به‌ناو وڵاتانی توركیا، بولگاریا، رۆمانیاو هه‌نگاریاو تێدهپهڕێتو له‌باشوری نه‌مسادا كۆتایی دێت، پێویستی بهزامنكردنی ئارامی‌و ئاسایشه، ئارامی‌و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه غازی نابۆكۆو بۆرییه‌كانی نه‌وتی پیا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه پێویستی بهدهستههڵگرتنی په‌كه‌كه‌یه له‌خه‌باتی چه‌كداریی، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ده‌ستی توركیای بۆ گفتوگۆ كردن روه‌و ئۆجهلانو په‌كه‌كه‌و ده‌ستی توركیای بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان درێژ كردووه، چونكه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ‌و مه‌رجی پێویستن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه ئابورییانه‌ی كه له‌مێژه توركیا خه‌ونیان پێوه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها به‌جێبه‌جێكردنیشی ده‌سكه‌وتێكی سیاسی گه‌وره بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بیچت، به‌و پێیه‌ی له‌خاڵێكی ستراتیژی پڕۆژه‌ی نابۆكۆدا هاتووه، نابۆكۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به پاراستنی ئاسایشی كوردستان په‌یوه‌ست ده‌كات.
به‌پێی تۆژینه‌وه‌كان هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 6 بۆ 8 ترلیۆن مه‌تر چوارگۆشه یه‌ده‌گی گازی سروشتییه، به‌م بڕه‌وه له‌سامانی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌پرۆژه‌ی نابۆكۆدا ببینێت‌و گه‌مه‌كارێكی كارا بێت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌پێی لێدوانی “رینهارد میتچك” به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی نابۆكۆ هه‌رێمی كوردستان توانای دابین كردنی یه‌ك له‌سێی گازی نابۆكۆی هه‌یه كه ساڵانه ده‌توانێت 12 بۆ 15 ملیار مه‌تر چوارگۆشه گازی سروشتی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دابین بكات.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی