ماوه‌ی دوو ڕۆژه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله ڕێگری له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌کات شمه‌ک له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خواروی عێراق بگوازنه‌وه.
ژماره‌یه‌ک له شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان، به ئاوێنه‌نیوزیان ڕاگه‌یاندوە که له ئێستادا له‌لایه‌ن بازگه‌کانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله‌وه ڕێگریان لێدهکرێتو ناهێڵن کاری بازرگانی بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی گه‌رمیان، حسێن ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ، یه‌ک شه‌ممه، ڕایگه‌یاند بۆماوی 2 ڕۆژه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی دیجله ڕێگری له‌و ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگرانه ده‌کرێت که له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به‌ره‌و خواروی عێراق شمهکو کاڵای بازرگانی ده‌گوازنه‌وه.
وتیشی “ئه‌وان ئێمه‌یان ئاگادار کردۆته‌وه‌که به پێی بڕیاری عه‌بدولئه‌میری زه‌یدی ،ڕێگه‌ی بازرگانیان لێده‌گیرێت.”
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌که‌وێـته سنوری نێوان خانه‌قین- قه‌سری شیرین‌و دهروازیهیهکی گرنگی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و ئێرانه.