یه‌كێك له كێشه‌كانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كار‌و هاورده‌كاری نه‌وت، دیاریكردنی “نرخ”ی نه‌وته، نه‌وت وه‌ك كاڵایه‌كی ستراتیجی له‌یه‌كه‌م رۆژی به‌رهه‌مهێنانییه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تا ئێستا نرخێكی جێگیریی نییه.
#دیاریكردنی نرخی نه‌وت پرۆسه‌یه‌كه كه په‌یوه‌سته به‌چه‌ند پێوه‌رو پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌وه جگه له‌هه‌لومه‌رجی ئابوری‌و سیاسی جیهان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه جۆری نه‌وت له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له‌یه‌ك كێڵگهشدا چه‌ند جۆری جیاوازی نه‌وت هه‌ن بهAPI دهپێورێتو كوالێتییه‌كه‌ی دیاریده‌كرێت، نه‌وتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا جیاوازه له‌نه‌وتی كیشوه‌ری ئهفهریقاو هه‌روه‌ها جیاوازیشه له‌نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م جیاوازیانه‌ش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر: به‌هاو نرخی نه‌وت.
#سێ بازاڕی سه‌ره‌كی فرۆشتنی نه‌وت له‌جیهاندا كه رۆڵێكی گرنگ له‌دیاریكردنی نرخهكهیدا ده‌بینن بریتین “نامیكس وێست ته‌كساس” لهئهمهریكاو “برێنت” لهئهوروپاو “دوبه‌ی” بۆ بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا.
# ئه‌وهۆكارانه چین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌یه؟
1/ به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری جیهانه‌وه‌یه، به‌كارهێنانی وزه له‌جیهاندا ساڵ به‌ساڵ لهبهرزبوونهوهیهكی به‌رده‌وامدایه، ئێستا كه رۆژانه نزیكه‌ی 87 ملیۆن به‌رمیل له‌ئاستی جیهاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات به‌كارهێنانی وزه له2015دا به‌رزبێته‌وه بۆ 97 ملیۆن بهرمیلو له2030شدا به‌رزبێته‌وه بۆ 117 ملیۆن به‌رمیل، به‌رده‌وام خواست له‌زیادبوونه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا خستنه‌ڕوو سنورداره، بۆ نمونه خواست له‌لایه‌ن چین‌و هندو وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه له‌هه‌ڵكشانێكی به‌رده‌وامدایه، به‌مه‌رجێك تا ساڵی 1993 وڵاتێكی وه‌ك چین نه‌وتی هاورده نه‌ده‌كرد، كه‌چی ئێستا له‌ژاپۆن زیاتر نه‌وت هاورده دهكاتو ساڵانه بڕی هاورده‌كردنی 9% زیاد ده‌كات، جیهان تینووی وزه‌یه‌و ئه‌لته‌رناتیڤی راسته‌قینه‌ش به‌دیناكرێت.
2/ زۆرجار گرژی‌و كێشه سیاسیه‌كانی ناوچه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان نرخی نه‌وت دیاری ده‌كه‌ن، ئاڵۆزی سیاسی له‌و ناوچانه‌دا به‌رده‌وام نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه، رووداوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وتی تیا كۆبۆته‌وه‌و هه‌نارده‌كاری سه‌ره‌كی نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
3/ سیاسه‌تی ئۆپێكو بڕی بهرههمهێنانو خستنه‌بازاڕی نه‌وته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێكه‌وه، دیسان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت هه‌یه، كه یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی دامه‌زرانی ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی هاوبه‌شه بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌وت، جێی ئاماژه‌یه له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێكیشیدا، “عه‌ره‌بستانی سعودیه” سهنگو قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌دیاریكردنی نرخی نه‌وتدا كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه‌و رۆژانه زۆرترین رێژه‌ی نه‌وت بهرههمدههێنێتو هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كات.
4/ دابه‌زینی نرخی دۆلاریش هۆكارێكه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت. په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه له‌نێوان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نهوتو دۆلاردا له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌دیده‌كرێت، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌رچه‌نده ئاماژه‌یه‌كی ئیجابیه بۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، به‌ڵام دابه‌زینی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دراوه جیهانیه‌كاندا داهاتی ئه‌و وڵاتانه تووشی داخوران ده‌كات. هه‌ر بازرگانێكی كاڵا باش ده‌زانێت كه نرخی ئاڵوگۆڕی هه‌موو كاڵاكان به‌گۆڕانی نرخی دۆلار ده‌گۆڕێن. كاتێك كه به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، نرخی ره‌مزی به‌دۆلاری ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له‌بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاڵ‌وگۆڕیان پێوه‌ده‌كرێت به‌رزده‌بنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلای زیاتر پێویسته بۆ كڕینی هه‌مان بڕ له‌هه‌ر كاڵایه‌ك، به‌تایبه‌تی كه ساڵانێكی زۆره كاڵاكانی وه‌ك نهوتو زێڕو برنج بهدۆلارهو مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان بهدراوێكی تر زه‌حمه‌ته، چونكه قه‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به‌دۆلار له‌بازاڕی جیهانیدا زیاتر له 3 تریلیۆنهو نیوه‌ی شمه‌كی هه‌نارده‌كراوی دنیا به‌دۆلار ئه‌نجامده‌درێت.
5/ قه‌یرانه داراییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌یه، بۆ نمونه له‌ساڵانی 2008دا كه ئه‌مه‌ریكا روبه‌ڕووی قه‌یرانی شكستی كه‌رتی خانوبه‌ره بۆوه، زۆربه‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان پاره‌كه‌یان له‌و كه‌رته‌وه گواسته‌وه بۆ بازاڕی كڕین‌و فرۆشی نه‌وت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سوودو قازانجی زیاتر‌و ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی برد به‌ئاسماندا.
# ویستگه‌كانی نرخی نه‌وت له 3 دۆلاره‌وه بۆ 147 دۆلار
ساڵی 1864 كه بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك كالایه‌كی بازرگانی خرایه بازاڕه‌وه له‌ئه‌مه‌ریكا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 8 دۆلار‌و 40 سه‌نت بوو، پاشان ساڵی 1876 دابه‌زی بۆ 2 دۆلار‌و 50 سهنتو له‌ساڵی 1900یشدا بۆ كه‌متر له‌دۆلارێك دابهزیو له‌كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیشدا دیسان به‌رزبۆوه بۆ 3 دۆلار‌و 7 سه‌نت، ساڵی 1931یش كه‌مترین نرخی تۆمار كرد كاتێك گه‌یشته 65 سه‌نت بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت.
له‌ده‌یه‌ی 1940یشه‌وه تا كۆتایی ده‌یه‌ی 1960، نرخی به‌رمیله نه‌وتێك له‌نێوان 2.50 دۆلار‌و 3 دۆلاردا له‌به‌رزبونه‌وه‌و دابه‌زیندا بوو، به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵی 1974دا نرخی نه‌وت چوار ئه‌وه‌نده به‌رزبۆوه‌و بوو به12 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت عه‌ره‌بی به‌هۆی شه‌ڕی عهرهبو ئیسرائیل‌و پشتیوانی ئهمهریكاو وڵاتانی رۆژئاواوه له‌ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان راگه‌یاند، ئه‌مه به‌گرنگترین بازدانی نرخ داده‌نرێت له‌مێژووی نه‌وتدا.
له‌ساڵانی 1974ه‌وه تا 1978 نرخی نه‌وت له‌نێوان 12.21 دۆلار بۆ 13.55 دۆلاردا بوو، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئێران‌دا له‌سه‌ره‌تای 1979دا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گاته ده‌بێته 14 دۆلار‌و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی عێراق‌و ئێرانیشدا (1980و 1981) ده‌بێته 35 دۆلار، به‌ڵام دواتر له‌ساڵی 1983دا نرخه‌كه‌ی دابه‌زینێكی خێرا به‌خۆیه‌وه دهبینێتو له‌ساڵی 1986یشدا نزمترین نرخ له‌كاتی بازدانی 1973ه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت دێته خوار 10 دۆلاره‌وه، دوای كۆتایی جه‌نگی عێراق‌و ئێرانیشدا دێته خوار ده دۆلاره‌وه (كه سه‌دام حسێن پێیوادهبێت ئه‌مه پیلانی وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی كوهیتو سعودیه‌یه تا له‌ڕێگه‌ی پڕ كردنی بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه له‌نه‌وت نرخه‌كه‌ی بهێننه خوارو به‌مه‌ش ئابوری عێراق داتهپێنن كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت).
ساڵی 1990 به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دیسان نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 40 دۆلار‌و له1994یشدا ده‌بێته 12 دۆلار، ساڵی 1996 دیسان به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه دهبینێو 18 دۆلار‌و له1999 ده‌بێته 25 دۆلار، به‌ڵام له‌ته‌موزی 1999 دوای ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی بازاڕ كرایه‌وه، هاوكات به‌هۆی قه‌یرانی دارایی بۆرسه‌كانی ئاسیا خواست كه‌می كرد‌و دیسان دابه‌زییه‌وه بۆ 20 دۆلار‌و لهئهیلولدا خواست زیادی كرد‌و به‌رمیلێك نه‌وت بوو به35 دۆلار، پاشان تا كۆتایی 2001 دابهزییهوهو ئنجا ساڵانی 2003و 2004 به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می كهنداوو هێرشكردنه سه‌ر عێراق‌و دابه‌زینی نرخی دۆلار‌و گه‌شه‌ی خێرای وڵاتانی ئاسیا‌و كاریگه‌ریی كه‌شوهه‌واوه دیسان به‌رزبۆوه بۆ 40-55 دۆلار‌و ساڵی 2005 بازده‌دات بۆ 78 دۆلار، له‌ئه‌یلولی 2007دا 80 دۆلاری تێپه‌ڕاندو له‌ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا چووه سه‌روو 90 دۆلار‌و له‌كانونی دووه‌می 2008 بوو به100 دۆلار‌و له12ی مارسی هه‌مانساڵدا بوو به110 دۆلار‌و له22ی مایسی هه‌مانساڵدا گه‌یشته 125 دۆلار‌و له3ی ته‌موزی 2008دا بوو به145 دۆلار‌و له11ی ته‌موزیشدا نرخی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد كه گه‌یشته 147 دۆلار.
دواتر به‌هۆی كه‌می خواستی ئه‌مه‌ریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی دابه‌زییه‌وه، له‌ماوی 2 هه‌فته‌دا 20 دۆلار نرخی هاته‌خوارو له24ی ته‌موزدا بوو به125 دۆلار‌و پاشان 112 دۆلار‌و له15ی ئه‌یلولدا بووه 100 دۆلار‌و له11ی ئۆكتۆبه‌ردا بووه 77 دۆلار‌و له18ی نۆفهمبهردا بوو به54 دۆلار‌و پاشان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌رز بۆوه بۆ 100 دۆلار، ئێستاش نرخی له‌سه‌روو 100 دۆلاره‌وه‌یه.
خشته‌ی نرخی نه‌وت له‌نێوان ساڵانی 1900 – 2001
ساڵ نرخی به‌رمیلێك به‌دۆلار نرخی به‌رمیلێك له‌بازاڕی ئه‌مه‌ریكا به‌دۆلار به‌رهه‌می جیهان به‌هه‌زار به‌رهه‌می ئۆپێك به‌هه‌زار رێژه‌ی ئۆپێك له‌به‌رهه‌می جیهانی
1900 – 0.80 409 6 1.5٪
1910 – 0.61 898 30 3.3٪
1920 – 3.07 1887 84 4.5٪
1930 – 1.19 3868 659 17.0٪
1940 – 1.02 5890 1004 17.0٪
1950 1.750 2.51 10419 3432 32.9٪
1960 1.80 2.88 21026 8800 41.9٪
1970 1.80 3.18 43210 23408 54.2٪
1973 1.90 4.17 57840 29925 51.7٪
1974 10.41 7.18 58620 31055 53.0٪
1975 10.70 8.39 55205 27505 49.8٪
1980 35.69 36.08 62745 27450 43.7٪
1986 13.01 15.04 60170 19245 32.0٪
1990 20.50 24.52 65415 24555 37.5٪
1995 16.09 18.42 67995 27560 40.5٪
1998 12.16 14.39 73405 30910 42.1٪
1999 17.30 19.31 71890 29330 40.8٪
2000 26.24 30.37 74482 30901 41.5٪
2001 22.80 25.93 74493 30181 40.5٪
سه‌رچاوه / BPAMOCO
Danielsen, A.L., The Evolation of Opec, 1982 pp.134 -135
DOE/EIA, (Annual Energy Review 1999) July 2000
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی