ده‌ستوری عێراق: نه‌وت موڵكی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقه‌

له‌ده‌ستوری عێراقدا چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌ن په‌یوه‌ندییان به‌كه‌رتی نه‌وته‌وه‌یه‌:
مادده‌ 111:
نه‌وت‌و گاز ‌موڵكی ‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ عێراقن له‌هه‌موو هه‌رێم‌و پارێزگاكاندا.
مادده‌ 112:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی‌فیدرالی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم‌و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان نه‌وت‌و گازی ‌به‌رهه‌مهێنراوی‌ كێڵگه‌كانی ‌ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌مه‌رجێك داهاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ‌دادپه‌روه‌ری‌و به‌گوێره‌ی ‌دابه‌شبوونی ‌دانیشتوان له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی ‌وڵاتدا دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ‌پشك بۆ ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ زیانلێكه‌وتوانه‌ی ‌ڕژێمی ‌پێشوو بێبه‌شی ‌كردبوون‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ پاشتر زیانیان لێكه‌وت به‌جۆرێك گه‌شه‌سه‌ندنێكی ‌هاوته‌ریب بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی ‌وڵات مسۆگه‌ر بكات‌و ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێكده‌خرێت.
دووه‌م: حكومه‌تی ‌فیدرالی‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌كان‌و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ڕه‌نگڕێژكردنی ‌سیاسه‌تی ‌ستراتیجی ‌پێویست بۆ به‌ره‌و پێشبردنی‌ سامانی‌ نه‌وت‌و گاز به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ‌ده‌ستخستنی ‌زۆرترین سوودو كه‌ڵك بۆ گه‌لی‌ عێراق ئه‌ویش به‌پشتبه‌ستن به‌نوێترین ته‌كنیكی ‌بنه‌ماكانی ‌بازاڕو هاندانی ‌وه‌به‌رهێنان.
مادده‌ 121:
ده‌بێت له‌و داهاتانه‌ی‌ له‌حكومه‌تی ‌فیدرالیدا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت پشكێكی ‌گونجاو بۆ هه‌رێمه‌كان ته‌رخان بكرێت كه‌ به‌شی‌ هه‌ستان به‌ئه‌ركه‌كانی‌ بكات به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ داهات‌و پێویستیه‌كانی‌و ڕێژه‌ی‌ دانیشتوانیشی‌.
 
 
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی