ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، تانه‌ر یڵدز، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهنویس هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسی كاروباری وزه رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به‌خاكی توركیادا، كۆمیته‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان توركیا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامهنویه هاوبه‌شه‌كه‌دا حسێن شه‌هرستانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتوون به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق، نه‌وتی عێراق نه‌برێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیایان ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌یه‌و سوودی زۆری بۆ هه‌ردوولا هه‌یه.
دوای سه‌ردانی بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتیحادی تانه‌ر یڵدز وه‌زیری وزه‌و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا، شه‌وی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و رایگه‌یاندووه، له‌دیدارو وتووێژه‌كانیان له به‌غدا گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامی باش، و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه.