وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ساڵی2020 ھەناردەکرنی نەوتی ھەرێم دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکداو بۆریه نهوتهكهش دهكهوێته كار.
ئاشتی ھەورامی لە وتارێکدا لە سێھەمین کۆنفڕانسی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر دەستی بەکارەکانی کرد، ئاماژەی بەوەکرد ئەو بۆرییەی نەوتییەی لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راکێشراوە تێست کراوە و ئێستا بەشێوەیەکی تەواو کاردەکات و دەتوانێت رۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە.
ههروهها وتی “دروستکردنی ئەو بۆڕییە رەنگە خێراترین پرۆسە دروستکردنی بۆڕی نەوت بێ کە کەمتر لەساڵێکی خایاند و بەزوویی تەواوبوو”.
راشیگهیاند “لەمەودوا ناردنی نەوت بەڕێگەی تانکەرەکانەوە کەم دەکەینەوە و بۆرییەکە دەکەوێتە کار.”
ئاشتی ھەورامی باسی لەوەشکرد کە ھەرێمی کوردستان ئەوەی بەرھەمی دەھێنێت زۆر زیاترە لەوەی لە عێراق بەدەستی دەھێنێ.