سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات “سه‌رباری دابینكردنیزیاد له 28 ملیار دینارله 2012دا هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌زاكه‌یان جێ به‌جێ نه‌كراوه.
سه‌میر محه‌مه‌د نور، ڕايگه‌یاند، ساڵی2012 ته‌نیا یه‌ك مانگی ماوه كه‌چی ته‌نیا پرۆژه‌یه‌كیش له قه‌زاكه‌یاندا جێ به‌جێ نه‌كراوه, له‌كاتێكدا به بڕی 28،800,000,000 بوجه‌ی قه‌زای خانه‌قین له دیاله‌وه دابینكراوه.
وتیشی، پێشنیاریان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه به‌رز كردۆته‌وه, به‌ڵام وه ڵاَم نه‌دراو‌نه‌ته‌وه .
جه‌ختیشی كردوه كه‌خانه‌قین ناوچه‌یه‌كی زۆر ئارامی دیاله‌یه به‌راورد به ناوچه‌كانی تر كه سه‌رباری ته‌قینه‌وه‌و كردوه‌ی “تیرۆریستی” كار‌و پرۆژه‌ی جۆربه‌جۆری له‌سه‌ربوجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان تیا جێ به‌جێكراوه.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له دیاله، دلێر حه‌سه‌ن، تایبه‌ت بۆ ئاوێنه‌نیوز ووتی “به‌داخه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین ئاگای له‌هیچ نیه‌و له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی دیاله پرۆژه ئه‌نجام نه‌دراوه له‌سه‌ر بوجه‌ی 2012 .”
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی پرۆژه‌ش له هیچ شوێنێكی دیاله له‌سه‌ر ئه‌و بوجه‌یه، دلێر به‌هۆی دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بوجه‌و پاشتر تێكچونی دۆخی دیاله به‌هۆی بڕیاری به‌هه‌رێم بوونی‌و مردنی پارێزگاری دیاله وه بووه.