به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌یسی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان ستی له شاری كه‌لار به به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كۆتایی پێهاتووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رنه‌چووه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی بوونی كه‌موكوڕی له پڕۆژه‌كه‌ی هێلان سیتی له كه‌لار، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه په‌نایان بردووه‌ته‌وه داواكاری گشتی و داواكاری گشتی گه‌رمیانیش له‌دادگا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی تۆماركردوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی (هاوڵاتی)، حاكم نزار جاف، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه: ئه‌وان له دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر فه‌رمان غه‌ریب تۆماركردووه و له ئێستادا دۆسیه‌كه له دادگایه.
فه‌رمان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندوە: له هه‌ندێك له راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی بوونی كه‌مته‌رخه‌می له پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا له شاری كه‌لار دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دهركردووم، “ئه‌م هه‌واڵه درووره له راستیه‌وه و هیچ فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنم له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رنه‌كراوه”.
فه‌رمان غه‌ریب وتی: “راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، به‌هۆی بوونی كه‌موكورتی له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان ستی له شاری كه‌لار، به‌شداربووانی ئه‌و یه‌كانه داوایان له داواكاری گشتی كردووه كه له‌رێگه‌ی دادگاوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات تا له‌و رێگه‌یه‌وه لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی بكرێته‌وه”.
وتیشی: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكاری گشتی له‌دادگا سكاڵای تۆماركرد و وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بووم”.
فه‌رمان غه‌ریب وتیشی: “هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له به‌رده‌ستدا نه‌بووه كه كهمتهرخهمبوونی من بخاته‌ڕوو، هه‌موو گرفته‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ندێك جار پڕۆژه‌كان كه‌موكورتی تێدا بێت و كوالێتی له ئاستێكی به‌رزدا نه‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی نه‌بوونی لایه‌نی سزادراو دادگا له به‌رواری 12-11-2013دا كه‌یسه‌كه‌ی داخستووه، به‌ڵگه‌ی داخستنی كه‌یسه‌كه‌ش پارێزراوه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌و كه‌یسه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كۆتایی پێهاتووه و ئه‌و هه‌واڵه‌ش دووره له راستیه‌وه و هیچ فه‌رمانێكی ده‌ستگیر كردنم بۆ ده‌رنه‌چووه”.