به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ئاشكرایكرد، له‌هه‌ر شوێنێكی دونیادا ژن هه‌بێت، توندوتیژیش ئه‌نجامده‌درێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی بواری ئابوریش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی توندوتیژی.
(كوردۆ عومه‌ر) به NNA ڕاگه‌یاندوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت، پێویسته چاوكراوه‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرنگه كه له‌بواری ڕێكخراوه‌ییدا كاربكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، دیارده‌ی توندوتیژی له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌و له‌و شوێنه‌ی ژن هه‌بێت توندوتیژیی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئه‌نجام دهدرێتو هه‌ڵمه‌ته‌كانیش بۆ بنبڕكردنی به‌رده‌وامن.
(كوردۆ عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی بواری ئابوری هۆكارێكه بۆ زیاتربوونی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان، چونكه پیاوان زیاتر گرنگی به‌باری بژێوی دهدهنو هێنده بایه‌خ بهخێزانهكانیان ناده‌ن، بۆیه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی توندوتیژی له‌وڵاتدا، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.