وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریدا له‌سه‌رجه‌م دوكان‌و سۆپهرماركێتهكانی هه‌رێمدا، به‌كارهێنانی چبسی پاندا قه‌ده‌غه‌بكرێت، كه ده‌ركه‌وتووه مه‌رجی پاكوخاوێنی تێدا نییه، هاوكات به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئه‌و كارگهیهشیان داخستووه، كه ئه‌و جۆره چبسهی دروستده‌كرد.
(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، دوای ئه‌وه‌ی بۆ لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌رده‌كه‌وێت هیچ مه‌رجێكی پاكوخاوێنی لهچبسی (پاندا) بوونی نییه، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی نوسراوێكهوه داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كات، هه‌ستن بهدهستبهسهرداگرتنو كۆكردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره چبسه.
وتیشی:”چبسی پاندا دروستكراوی كارگه‌یه‌كی ناوخۆییه‌و به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان له‌و كارگه‌یه‌دا بڕیارمانداوه كارگه‌كه‌ش دابخه‌ین، له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره لهههردوكانێكدا هه‌ڵبگیرێت به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی به‌منداڵان ئه‌وا خاوه‌ن دوكانه‌كه ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌كرێته‌وه”.
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زوور لهههڵمهتێكیاندا توانییان زیاتر له (135) كارتۆن له‌و جۆره چبسه دهستبهسهردابگرنو له‌ناوی به‌رن.