به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “بی بی سی”، جۆرج ئه‌نتویستل، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌شکرد پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێک له‌لایه‌ن که‌ناڵه‌که‌وه که تیایدا به‌هه‌ڵه به‌رپرسێکی سیاسی پێشووی پارتی پارێزگاران له سه‌رده‌می، مارگریت تاچه‌ر، به ده‌ستدرێژی سێکسی تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه‌نتویستل له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵاوکرایه‌وه ڕایگه‌یاند، “بڕیارمدا باشترین کارێک که بیکه‌م ئه‌وه‌یه ده‌ست له‌کاربکێشمه‌وه”، رونیشی کرده‌وه بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌یه که “به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌هه‌مان کاتدا سه‌رنوسه‌ر و به‌رپرسه له ناوه‌رۆکی هه‌موو به‌رنامه‌کان”.
هاوکات “بی بی سی” پۆزشێکی گشتی بڵاوکرده‌وه له‌باره‌ی دابه‌زاندنی لێکۆلێنه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رنامه‌ی “نیوزنایت” که تیایدا یه‌کێک له شایه‌تحاڵان ڕایگه‌یاند، قوربانی ده‌ستدرێژی سیکسی بووه له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسێکی پێشووی پارتی پارێزگاران له یه‌کێک له ماڵه‌کانی لاوان‌دا له ساڵانی حه‌فتاکان.
ئه‌نتویستل، وتی “ڕووداوه‌کانی هه‌فته‌کانی ڕابردوو گه‌یاندمیه ئه‌و بڕوایه‌ی که پێویسته (بی بی سی) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێکی نوێ بگه‌رێت” ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا که ئه‌و له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوه‌وه پۆسته‌که‌ی وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و به‌رپرسه نه‌کرد که له به‌رنامه‌که‌ی هه‌فته‌ی پێشوویدا ئاماژه‌ی پێدرا به‌ڵام ناوی وه‌زیری پێشووی دارایی، ئه‌لیستیر ماک بین، ئه‌و ناوه‌یه که له‌سه‌رچاوه‌کانی ئینته‌رنێته‌وه باس ده‌کرێت، به‌جۆرێک ڕۆژنامه‌ی (گاردیان) یه‌که‌مینیان بوو له ناوهێنانی ئه‌و به‌رپرسه.
لای خۆشیه‌وه به‌رپرسه‌که که ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆرده ئه‌و کاره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئیدانه‌کرد‌و پارێزه‌ره‌کانیشی ئاشکرایانکرد داوای یاسایی دژ به هه‌موو ئه‌وانه به‌رز ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و زانیارییه‌یان بڵاوکرده‌وه له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه “بی بی سی” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و نه‌کردوه.