به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریی بۆ سه‌رمایه‌دار‌و وه‌به‌رهێنه‌ران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوردن ده‌ستیكرده‌وه، به‌پێدانی ڤیزا به‌سه‌رمایه‌دارانی عێراق.
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌سه‌ت)ی چاپی له‌نده‌ن، له‌زاری (زیاد زوعبی) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوردنه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، ڤیزا ده‌به‌خشێته سه‌رمایه‌دارانی عه‌ره‌ب به‌گشتی‌و سه‌رمایه‌دارانی عێراق به‌تایبه‌تی.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك پێدانی ڤیزای ڕاگرتبوو، ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی كه‌موكورتی له‌یاسای نوێی پاسپۆرتدا، له‌ئێستاشدا هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ده‌ده‌ن‌و ئه‌و كه‌لێنه یاساییه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
پێشتر (حسێن مه‌جالی) وه‌زیری ناوخۆی ئوردن فه‌رمانیدابوو، به‌پێدانی ڤیزا به‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌نیازن كاری وه‌به‌رهێنان له‌وڵاته‌كه‌یدا بكه‌ن.