پسپۆڕێكی ئابوری ئاشكرایكرد، له‌كاتێكدا نرخی دراوی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی جێگیر ده‌بێت كه باری ئابوری عێراق به‌هێزبكرێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ركاتێك بانكی عێراقی خستنه‌ڕووی دۆلار بۆ بازاڕه‌كان كه‌مبكاته‌وه، نرخی دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
(د. خالید حه‌یده‌ر) پسپۆڕی ئابوری‌و مامۆستای زانكۆ به NNA ڕاگه‌یاندوە: لە ئێستادا ڕۆژانه بانكی ناوه‌ندی عێراق، بڕێكی زۆر دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان دراوی عێراقی‌و دۆلاری ئه‌مریكیدا دروستببێت، وتیشی:”ڕۆژانی هه‌ینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی عێراقی دۆلار ناخاته بازاڕه‌وه، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بانك دۆلار نه‌خاته بازاڕه‌وه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزده‌بێته‌وه”.
(د. خالید حه‌یده‌ر) پسپۆڕی ئابوری‌و مامۆستای زانكۆ ڕوونیكرده‌وه، له‌كاتێكدا ده‌توانرێت هاوسه‌نگی له‌دراوی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار ڕابگیرێت، كه باری ئابوری عێراق به‌هێز بكرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌ركاتێك خستنه‌ڕووی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی عێراقیه‌وه ڕابگیرێت ئه‌وا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دراوی عێراقی به‌رزده‌بێته‌وه.