به‌مه‌به‌ستی هاندان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و بازرگانی، به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڤیزا له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانه‌ی كه‌نداودا هه‌ڵده‌گیرێت، كه ده‌یانه‌وێ بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
عه‌میدی یاسایی سالار عه‌بدولڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به PUKmedia ی راگه‌یاندوه: به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئامانجی هاندانیان، بۆهاتن، بۆ هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌كاری سه‌رمایه‌كانیان، هاتنی هاووڵاتی و خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌دارانی ووڵاتانی كوه‌یت و ئیـــمارات و به‌حــره‌ین، پێویست به‌وه‌رگرتنی ڤیزا ناكات و روبه‌روی هیچ حاڵه‌تێكی رۆتینات ناكرێن.
عه‌مید سالار رونیشیكرده‌وه كوردستان پێویستی زۆری به‌هاتنی خه‌ڵكی خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌داری بیانی هه‌یه‌و پێشم وانییه هاتن و هه‌بوونی خه‌ڵكی وڵاتانی كه‌نداو بۆ مانه‌وه‌ونیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی بێت له كوردستان، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان یاخود گه‌شتوگوزاره، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا بۆ سودو قازانجی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.