له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌و فراوانبوونی هێڵی ئینته‌رنێت له‌كوردستان‌و عیراقدا، بیرۆكه‌كانی بازرگانیكردنو به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه جیهانییه‌ش له‌پێناوی كارئاسانی مامه‌ڵه‌و كڕین‌و فرۆشتندا گه‌شه‌یانكردووه.
ده‌توانین بڵێین بازاڕی ئۆنلاین كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌كاتی دهوامیانهوهو ناتوانن بازاڕ‌و شه‌قامه‌كان بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌و كڕینی ئه‌و شمه‌كه‌ی كه‌ده‌یه‌وێت هه‌ر لهخانووهوه تابچووكترین كه‌لوپه‌ل كه‌پێویستی پێی هه‌یه، بۆیه سوودێكی زۆر له‌بازاڕكردنی ئۆنلاین وه‌رده‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌لوپه‌ل یان ئامێریك یاخود ئۆتۆمبێل‌و هه‌ر شتێكیان هه‌بێت بۆ فرۆشتن، زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن له‌ڕێی بازاڕی ئۆنلاینه‌وه بیفرۆشێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌كوردستاندا چه‌ند سایتێك ئه‌م كاره به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كهكڕیار یان فرۆشیار ده‌توانێت ئه‌كاونتێك به‌ئیمه‌یڵی خۆی دروستبكات‌و هه‌موو زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی ده‌فرۆشێت یان ده‌یكڕێت، دایبنێت یاخود وه‌ریبگرێت.
ریكلامكردن به‌ئاسانترین شێوه
رێبه‌ر شێرزاد هاووڵاتییهكهو بۆچوونی وایه بازاڕی ئۆنلاین كارێكی مۆدێرنه‌و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كات، خودی خۆیشی خانوویه‌كی له‌سایتێكی بازاڕكردندا بۆ فرۆشتن داناوه، كه بڕوای وایه به‌هۆی سایته‌كانی بازاڕكردنهوه، ده‌توانرێت ریكلام به‌ئاسانی بكرێت‌و زۆرترین كه‌سیش لێی ئاگادار ده‌بن.
كێبڕكێی سایته‌كان زیادیكردووه
هه‌روه‌ك ئازاد حه‌مه‌ی فه‌رمانبه‌ریش ده‌ڵێت:»كێبڕكێ زۆر بووه له‌نێوان سایته‌كانی بازاڕكردنو ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه، چونكه ئه‌و سایتانه كارئاسانی بۆ خه‌ڵك دهكهنو پڕۆسه‌ی كڕین‌و فرۆشتنیش له‌و سایتانه‌دا پێویست به‌هاتوچۆی نووسینگه‌و مامه‌ڵه ناكات».
ئه‌و هاووڵاتییه پێشنیازیش ده‌كات، هه‌موو بازاڕ‌و مۆڵ‌و دوكانه‌كان سایتی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت تاخه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی سایتهكانیانهوه داوای كهلوپهلو پێویستیه‌كانیان بكهنو بۆیان بگوێزرێته‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
لهپێشانگاكان باشتره
به‌هه‌مان شێوه سۆران دارا راهێنه‌ری نووسینگه‌یه‌كی شۆفێرییهو باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی سایتێكی كڕین‌و فرۆشتنی كوردییه‌وه، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی كڕیوه‌و فرۆشتووه. وتیشی:»زۆر لهپێشانگهكانی ئۆتۆمبێلی به‌باشتر ده‌زانم».
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ واقیعدا
سایته‌كانی بازاڕكردنی ئۆنلاین رۆژ به‌ڕۆژ لهزیادبووندانو له‌سایته‌كانی بازاڕكردنیش: سولی مولك، ده‌سی دوو، ئاوێزهو …هتد.
سایتی ده‌ستی دوو، یه‌كێكه له‌سایته‌كانی بازاڕكردن، ئه‌م سایته له‌سه‌ره‌تای مانگی 4/2012 ده‌ستی به‌كاركردووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌كه پێیانوایه سه‌رجه‌م جوڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنۆلۆژیاوه له‌داهاتوودا ده‌چێته خانه‌ی ئۆنلاینه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه بگونجێنن‌و سوود له‌و سایتانه وهربگرنو له‌ڕێگه‌یانه‌وه به‌كه‌مترین كات، زۆرترین كار ئه‌نجام بدرێت.
رێبه‌ند ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سایته‌كه بۆ كوردستانی نوێ-ی روونكرده‌وه، كه به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت روو له‌زیادبوونه، به‌وپێیه‌ش سیستمی بازاڕكردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئاسانكاری زۆر بۆ خه‌ڵك ده‌كات، به‌بێ ئهركو ماندووبوونیش ئه‌و كه‌لوپه‌لانه یان هه‌ر شمه‌كێك له‌ماڵه‌وه هه‌یانه بۆ فرۆشتن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه داخڵی سایته‌كانی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكانێك كه‌پێویستیان بهكهلوپهلێك هه‌بێت، به‌بێ ماندووبوون‌و گه‌ڕانی زۆر له‌بازاڕدا، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی سایته‌كانه‌وه ده‌ستی بكه‌وێت.
قازانجیان له‌خه‌ڵك ناوێت
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا، سایته‌كان هیچ سوودێك له‌هاووڵاتیان وه‌رناگرن، ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی‌و خه‌ڵك ئه‌زموون له‌كاره‌كه‌دا په‌یدابكات، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی:»ته‌نها سوود لهڕیكلامی بازرگانی وه‌رده‌گرین‌و ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر زۆریش چاوه‌ڕێی ئه‌م سایته‌یه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سایتی بازاڕكردن بووین‌و به‌دوای ئێمه‌دا چه‌ند سایتێكی تر دروستبوون».
ئه‌و سایتانه له‌ئێستادا خه‌ڵكێكی زۆر به‌دواداچوونی بۆ دهكهنو به‌پێی داتای ئهلێكساش، كه سایتێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكییه له‌بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی سایته جیهانییه‌كاندا، ده‌ستی دوو یه‌كه‌م سایتی ریكلامییه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا‌و پێنجه‌م سایتی كوردیشه له‌دوای سایته ههواڵیو هونه‌رییه‌كان له‌عیراقدا، كه‌زۆرترین بینه‌ری هه‌بێت.
بێ كێشه‌ن
جێی ئاماژه‌یه تائێستا چه‌ندین خانوو و ئۆتۆمبێل‌و زه‌وی له‌ڕێگه‌ی سایته‌كه‌یانه‌وه فرۆشراون‌و به‌بێ كێشه‌ش بوون، له‌وباره‌یه‌وه رێبه‌ند ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:»كڕیار‌و فرۆشیار له‌ڕێگه‌ی ده‌ستی دووه‌وه ته‌نها رێككه‌وتننامه دهكهنو پاشان لهنووسینگهكان گرێبه‌ستی ده‌ره‌كیان بۆ ده‌كرێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه».
وتیشی:»پلانی داهاتوومان دانانی نووسینهگهیهكی تایبه‌ت به‌خۆمانه، له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی وه‌رگرتنی مۆڵهتداین بۆ نووسینگه‌كه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌هه‌مانكاتدا گرێبه‌ستیش له‌ڕێگه‌ی نووسینگه‌كه‌ی خۆمانه‌وه بكه‌ن».
كوردستانی نوێ