ئاراس عەبدولكەریم مەعروف وته‌بێژی فه‌رمی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات :به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمان گه‌یشتووه له‌لایه‌ن رێكخه‌ری پێشانگا كه‌وه كه‌كۆمپانیای (عیراق التقدم)ه، (50%)ی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان گرێبه‌ست له‌نێوانیاندا هه‌بووه، به‌كۆمپانیا دهرهكیو ناوخۆییه‌كانیشه‌وه.
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی راستهوخۆو كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت به‌فرۆشتن له‌پێشانگاكه‌دا، ئاراس عەبدولكەریم مەعروف باسی له‌وه‌كرد، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئێرانی‌و میسری بوون كه‌ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و هاووڵاتیان وازیان لێ نههێناونو ناچاریان كردوون كه شمه‌كه‌كانیان بفرۆشن‌و وتی:»له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانیدا ئه‌و گلهییو پێشنیازانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ین له‌داهاتوودا بتوانین هه‌فته‌بازاڕ بۆ هاووڵاتیان بكه‌ینه‌وه.