دوای ئه‌وه‌ی ئیدوارد سنودن كارمه‌ندی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه ئاژانسه‌كه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی 35 سه‌ركرده‌ی وڵاتانه‌وه كردووه، ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌كی ئایفۆن قه‌ده‌غه بكات.
ئاشكرابوونی سیخوڕیكردنی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای لێكهوتهوه.
نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریاندا پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته ئه‌و مۆبایلانه به‌كارنه‌هێنن كه له سیخوڕیكردن پارێزراو نین واته ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به كۆدكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و نامه‌كانی تێدانییه.
وه‌ك دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌و مۆبایله زیره‌كانه‌ی كه كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌پڵ دروستیان ده‌كات، كارناكات و به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌ڵمانیا ناتوانن ئه‌و مۆبایلانه به‌كاربهێنن كه به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندووه كه بۆ پاراستنی مۆبایله‌كان ده‌كرێت ئه‌و به‌رنامه‌ی كۆدكردنه دابنرێت كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاسایشی زانیاری متمانه‌پێكراوه، به‌ڵام له ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌و جۆره نییه كه له‌گه‌ڵ مۆبایلی ئایفۆندا كاربكات بۆیه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره مۆبایله قه‌ده‌غه بكات.