ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گیانله‌ده‌ستدانی دوو کرێکاری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سلێمانی پێکهات، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداو سه‌رۆکی لقی سلێمانی سه‌ندیکای بیناسازیش ئاشکرایده‌کات، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دوو کرێکاره‌که تێیدا بونه‌قوربانی سه‌لامه‌تی پیشه‌ی تێدا ره‌چاونه‌کراوه.
سه‌رۆکی لقی سلێمانی سه‌ندیکای بیناسازی، عوسمان حه‌مه سه‌عید، رایدەگەیەنێت، ”ئێمه وه‌ک سه‌ندیکای بیناسازی له‌شاری سلێمانی له‌یه‌که‌م ساتی ڕوداوه‌که‌وه داوامانکرد کارکردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا ڕابگیرێت‌و به‌دواداچون بکرێت بۆ ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی له رۆژه‌که‌دا هه‌بووه، ئه‌وه‌بو لیژنه‌یه‌ک له‌سه‌ندیکای کرێکاران‌و وه‌زاره‌تی کار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌مانی سلێمانی‌و ئهشغالو پارێزگاری سلێمانی پێکهات”.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 8-11 له‌پرۆژه‌ی دروستکردنی ئه‌نده‌رپاسی مه‌لیک مه‌حمود له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری نزیک نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی، دووکرێکاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتنه ژێر داڕمانی خۆڵی پرۆژهکهوهو گیانیانله‌ده‌ستداو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمه‌کانیان گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ شاره‌کانی خۆیان.
عوسمان حه‌مه سه‌عید وتیشی، لیژنه‌که له‌یه‌که‌م کاری‌دا دوێنێ، یه‌کشه‌ممه، سه‌ردانی کۆمپانیاکهیانکردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی کۆمپانیاکه کۆبونه‌ته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردووه، به‌ووته‌ی سه‌رۆکی لقی سلێمانی سه‌ندیکای بیناسازیش، پرۆژه‌که سه‌لامه‌تی پیشه‌ی نیه‌و که‌سێکی ته‌رخان نه‌کردووه بۆ ئه‌و بواره.
ناوبراو رونیکرده‌وه که چاوه‌ڕوانن ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌کاتی کارکردن‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوکرێکارهدابوون که گیانیان له‌ده‌ستدا بگه‌رێنه‌وه، تا بێنه‌وه زانیاری زیاتریان بده‌نێ له‌سه‌ر ڕوداوه‌که، چونکه له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ته‌رمی کرێکاره‌کاندا گه‌راونه‌ته‌وه بۆ زێی خۆیان.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 15 کرێکار له‌کاتی کارکرندا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و سەندیکای کرێکارانی بیناسازیش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی له‌شوێنی کارکردنی کرێکاراندا.