له‌كوردستاندا ژینگه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری پیشه‌سازی، په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، كه پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر گرنگی به‌و بواره بده‌ن.
(دلێر مه‌حمود) ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌بارو بواری كشتوكاڵی گونجاویش هه‌یه، تاڕاده‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری زۆریش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكومهتو وه‌زاره‌تی پیشهسازیو وزه زیاتر گرنگی به‌بواری پیشه‌سازی بدات له‌هه‌رێمدا.
(دلێر مه‌حمود) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرنگیدان به‌بواری پیشه‌سازی بۆ ئه‌وه‌یه كه پێگه‌یه‌كی پیشه‌سازی به‌هێز بۆ كوردستان دروستببێت، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر‌و به‌ره‌و پێشبردنی ئابوری كوردستان.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراق ئابوری كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، پێویسته كاریش بكرێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونی ئه‌و بواره.