ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد، له‌چاپدانی (50) هه‌زار دیناری، مامه‌ڵه‌ی دیناری عێراق زیاتر ده‌كات‌و سوودیشی ده‌بێت بۆ سیاسه‌تی نه‌ختی وڵات.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ده‌ركردنی (50) هه‌زار دیناری له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، هه‌نگاوێی باش‌و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت، بۆ سه‌ر بازاڕ‌و مه‌ڵه‌كردن به‌دیناره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه زیادده‌كات، وتیشی:”سیاسه‌تی نه‌ختی دینار له‌قۆناغی ئێستادا، پێویستی به‌ده‌ركردنی (50) هه‌زار دیناری‌و دراوی كانزای هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا لاوازیه‌كی مه‌زن له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌دیناره‌وه به‌دیده‌كرێت، كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و بودجه مه‌زنه‌ی وڵات‌دا.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكردبوو، به‌نیازه (50) هه‌زار دیناری‌و دراوی كانزایی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ئامانجی زیادكردنی مامه‌ڵه‌كردن به‌دینار، هاوشان له‌گه‌ڵ دراوی بیانی‌دا.