به‌رێوبه‌رێتی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد: سزای 13 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی راپه‌رین دراوه به هۆی سه‌رپێچی كردن‌و به‌كرێدانی شوێنی كاركردنه‌كانیان به كه‌سانی تر.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، بە چاودێرنیوزی راگەیاندوە: 11 كارمه‌ندی ته‌ندروستی سزای توند دراون به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وامیان نه‌كردوه‌و شوێنی كاركردنی خۆیان به كرێ داوه به كه‌سانی تر، واته كه‌سی تر به پاره دهوامهكانی ئه‌وانی كردوه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: دوای ئاشكرا بونی ئه‌و دیارده‌یه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروست كراوه‌و سزای 11 كارمه‌ندی تهندروستیو به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی‌و به‌رێوبه‌ری كارگێڕی دراوه.
سه‌رچاوه‌كه رونیشی كرده‌وه: سزاكان له ئاگادار كردنه‌وه‌وه ده‌یگرێته‌وه تا له‌سه‌ر كارلابردنو دورخستنه‌وه له شوێنی كاره‌كان.