سبه‌ینێ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2013ی گشتی وڵات ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش پێشبینی ده‌كات له‌م ساڵدا بودجه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشووی زستانه‌ی هه‌ڵگرت بۆ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2013ی عیراق خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
دوێنێنێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله سیاسی و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پڕۆژه یاسای بودجه بخرێته پێش پشووی په‌رله‌مانه‌وه یان بكه‌وێته دوای پشووه‌كه‌وه، سه‌ره‌نجام هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پشووی په‌رله‌مان بكه‌وێته دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2013ه‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب، وتیشی: “دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م له‌سه‌ری، لیژنه‌كان راپۆرتی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌نووسن و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ رۆژی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ماده‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م ساڵ 2012 پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2013 ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2013ی عیراق له 138 ترلیۆن و 424 ملیار دینار پێكهاتووه‌و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمیش خۆی له 14 ترلیۆن و 406 ملیار دیناردا ده‌بینێته‌وه.