بەهۆی پیسبونیەوە، كار بۆ كەمكردنەوەی كارگەكانی سەر ڕوباری سیروان دەكرێت

بەهۆی بوونی كارگەیەكی زۆر لەسەر ڕوباری سیروان، كاریگەری لەپیسبونی ئاوی ڕوبارەكە كردووە، ئیدارەی گەرمیانیش سنوری كاری ئەو كارگانە دەستنیشان دەكات.
یونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە(نها24)ی ڕاگەیاندوە: ئەوان وەك ئیدارەی گەرمیان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ ڕێكخستنەوەی كاری كارگەكانی سەر ڕوباری سیروان، ئەمەش لەپێناوی ڕێگریكردن لەپیسبونی ئاوی ڕوبارەكە.
وتیشی، ڕێكاری یاسای تووند دەگرینەبەر گەر هەر كارگەیەك لەزەوی كشتوكاڵیدا كاربكات، كار بۆ كەمكردنەوەی كارگەكان دەكەین و پێویستە شوێنی بەدیل بۆ خۆیان بدۆزنەوە. 
لەئێستادا ناتوارێت سود لەئاوی سیروان وەربگیرێت، ئەمەش بەهۆی پیسبونیەوەیەو هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆسەر ژیانی ماسی‌و گیانلەبەرە ئاوییەكانی ناو ئەو ڕوبارە.