وه‌زیری گومرك و بازرگانیی توركیا ئاشكرایكرد دوو ده‌روازه‌ی دیكه‌ی سنووریی له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، حه‌یاتی یازجی وه‌زیری گومرك‌و بازرگانی توركیا رایگه‌یاندووه، له‌چاوپێكه‌وتنی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی هه‌رێم، گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوو ده‌روازه‌ی دیكه‌ی سنووریی له پارێزگای شرناخی باكوری كوردستان (گرێگه‌ور و كۆراڤا) كراوه‌و هه‌ر دوولا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێككه‌وتوون.
وه‌زیری گومرك و بازرگانیی توركیا له‌راگه‌یه‌نراوه‌یه‌كدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خاڵه سنورییه رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازانه‌و هه‌ر دوولا رێككه‌وتوون و بڕیاره بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه، كۆتایی ئه‌م مانگه شاندێكی عێراقی سه‌ردانی توركیا بكا.
حه‌یاتی یازجی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه یه‌كه‌مین ده‌روازه له‌ناوچه‌ی سلۆپی له‌شرناخ ده‌كرێته‌وه و پێشتریش شاندی هه‌ر دوولا له‌بواری ته‌كنیكی و ئاماده‌كارییدا چه‌ندیجار كۆبوونه‌ته‌وه‌و ساڵی ٢٠١١ شوێنی ئه‌و پرده له‌سه‌ر رووباری خابوور ده‌ستنیشانكراوه.
له‌باره‌ی دروستكردنی سێیه‌مین پرد له‌سه‌ر رووباری خابوور، حه‌یاتی یازجی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌ر دوو وڵات، بڕیاره سێیه‌مین پردی سه‌ر خابوور له نێوان هه‌ر دوو پردی دیكه‌دا دروست بكرێ و ساڵی ٢٠١١ به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پرده له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵاته‌وه دانراوه.
كردنه‌وه‌ی دوو ده‌روازه‌ی دیكه‌ی سنوری و درووستكردنی سێیه‌مین پرد، له كاتێكدایه كه له ئێستادا رێژه‌ی ئاڵوگۆری بارزگانیی نێوان توركیا و عێراق له سنووری خابوور ١٢ ملیار دۆلاره.