ژووری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران و عێراق ڕایگه‌یاند، كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا گه‌یشتۆته 6 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه 60% ی هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق له‌ڕێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێران)، جیهانبه‌خش سانجابی ئاشكرایكرد كه تێكڕای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ره‌تای 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی فارسی كه له 21 ی مانگی ئازاره‌وه ده‌ستپێده‌كات گه‌یشتۆته 6 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، وتیشی له‌و بڕیه پاره‌یه ته‌نها 560 ملیۆن دۆلاری هه‌نارده‌كانی عێراق بووه بۆ ئێران.
سانجابی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا چه‌ند هه‌وڵێك له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئارادان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕووی ههناردهكهرانی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه ئێرانییه‌كان بۆ عێراق ده‌بنه‌وه، ڕوونیشیكرده‌وه 60% ی هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق له‌ڕێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.