له‌دوای رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان نرخی تومه‌نی ئێران به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سێ زیادیكرد .
ژماره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كاری دراو له بازاڕی دراوی تاران رایانگه‌یاند، نرخی دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی تاران بۆته 2900 تومه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 3000 تومه‌ن فرۆشراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و مامهڵهكارانه له ئێستادا نرخی كه‌ره‌سته‌ی خانوبه‌ره له ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، چونكه خه‌ڵكی به‌هیوان ورده ورده سزاكانی سه‌ر ئێران لاببرێن‌و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده بكرێن.