به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی كیدۆ ئاشكرایده‌كات، له‌هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك پێویست گرنگی به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان نه‌دراوه به‌تایبه‌ت كه‌رتی ئابوری، له‌ئێستاشدا سیستمی ئابوری پێویستی به‌چاكسازیی زیاتر هه‌یه.
(حسام به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كیدۆ به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ك پێویست گه‌شه‌ی نه‌كردووه، نه‌توانراوه له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌لی كاری زۆر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه‌رتی گشتی هه‌رێمیش كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا باڵاده‌ست بووه، تائێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
وتیشی:”یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی كه ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌تدا، په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌كانه‌وه هه‌یه”.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سیستمی بانكه‌كانی ههرێمو ڕۆڵیان له‌پێشخستنی كه‌رته‌كاندا، (حسام به‌رزنجی) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا بانكه‌كان كاری پێده‌كه‌ن، سیستمێكی دواكه‌وتووه‌و ناتوانن ڕۆڵ له‌گه‌شه‌كردنی كه‌رتی ئابوری‌دا ببینن.