له‌م وڵاته‌دا لهخۆشیو زۆری‌و بێ كێشه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت، كه‌س بیری به‌لای ئاو‌و پیشهسازیو كشتوكاڵ‌و گه‌شتیاریدا ناچێت. پلانه گه‌وره‌كه‌ی وڵاتانی دراوسێشمان بۆ ئاینده، پاراستنی سامانی ئاوهكهیانو ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ئاوی ئێمه‌یش.بزانین له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ستكردن به‌گرنگی ئاو له‌چی ئاستێكدایه؟، تاچه‌ند ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌رزه‌ویمان مه‌ترسییه؟، ئه‌و ئاوه‌ی ئێستا دێته هه‌رێمه تاچه‌ند له‌ڕووه‌كانی گهشتیاریو كشتوكاڵ‌و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا به‌كارمان هێناوه؟. ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌دا داهاتی نه‌وت به‌م مۆڵییه نه‌هاته گیرفانمانه‌وه، چۆن ده‌توانین سوود له‌ئاو ببینین؟.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاو به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شی سه‌ر زهویو ژێر زه‌ویدا دابه‌شبووه، رووبه‌ری زیاتر (70%)ی گۆی زه‌ویش به‌ئاو داپۆشراوه، به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانیش (97.5%)ی كۆی ئه‌و ئاوه‌یش، ئاوی سوێره‌و به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانه‌كانی مرۆڤ نایه‌ت، ده‌مێنێته‌وه (2.5%) كهئاوی شیرینه‌و بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت، له‌م بڕه ئاوه شیرینه‌یش (68.9%)ی ئاوی جهمسهرهكانهو به‌سته‌ڵه‌كن، بڕی (30.8%) له‌كۆی ئاوی شیرینیش ئاوی ژێر زه‌وی پێكده‌هێنن‌و بڕێكی كه‌می سوودی لێده‌بینرێت.
سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی له‌كۆی ئاوی شیرین له‌جیهاندا سوودی لێده‌بینرێت بریتییه له (0.3%)و ئاوی كانیاو و رووباره‌كان پێكده‌هێنن‌و مرۆڤ بۆ خواردنه‌وه سوودیان لێ ده‌بنێت.
سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌كوردستان
سه‌باره‌ت به‌ئاوی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه بۆمان دێت‌و چۆنێتی سوود لێوهرگرتنیو ئایندهی ئه‌و بڕه ئاوه، محه‌مه‌د ئه‌مین فارس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ههرێمو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌رباره‌ی ئاو، به‌كوردستانی نوێی وت:»ئاوی هه‌رێم پێكدێت له‌ئاوی ژێر زه‌وی (بیری قوڵ‌و بیره نزمه‌كان‌و كارێزه‌كان)، ئاوی سه‌ر زه‌وی (رووبارهكانو كانیاوهكانو به‌فرو باران)».
وتیشی:»سه‌باره‌ت به‌ئاوی سه‌ر زه‌وی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كمان هه‌یه، له‌وانه: رووباری خاپوور كهحهوزهكهی (6438كم2)یه‌و درێژییه‌كه‌ی (160كم)هو بڕی ساڵانه‌ی بریتییه له (1,6ملیار م3)و داهاته‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێم (42%)و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (58%)ه. رووباری زێی گه‌وره كهحهوزهكهی (26473كم2)یه‌و درێژییه‌كه‌ی (392كم)هو بڕی ساڵانه‌ی ئاوی بریتییه له(14,32ملیار م3)و (58%)ی له‌ناو هه‌رێمه‌و (42%)ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه. ئه‌م رووباره زۆرترین بڕی ئاو بۆ هه‌رێم دابین دهكاتو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه. له‌گه‌ڵ رووباری زێی بچووك كهحهوزهكهی (22250كم2)یه‌و درێژییه‌كه‌ی (456كم)هو بڕی ئاوی ساڵانه‌ی (7,2ملیار م3)، (36%)ی له‌ناوه‌وه‌ی ههرێمو (64%)ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه. رووباری سیپوان كه‌داهاتی ساڵانه‌ی ئاوی (5,34ملیار م3)یه‌و (34%)ی له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمه‌و (66%)ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه. رووباری ئاوه‌سپی كه‌بڕی ئاوی ساڵانه‌ی (79ملیۆن م3)یه‌و هه‌مووی له‌ناو هه‌رێمدایه.
پلانی وه‌زاره‌ت چییه؟
له‌پرسیاری ئه‌وه‌ی تاچه‌ند سوود له‌و ئاوانه وه‌رگیراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باسی له‌وه‌كرد، سێ به‌نداوی گه‌وره له‌هه‌رێمدا هه‌یه، كهبهنداوی دوكان ساڵانه شه‌ش ملیار مه‌تر سێجا ئاو كۆده‌كاته‌وه‌و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ساڵانه بڕی سێ ملیار مه‌تر سێجاو به‌نداوی دهۆك، كه‌ساڵانه 52 ملیۆن مه‌تر ئاو كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووباره‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی ئاودێری‌و ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه‌و ئاوی خواردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ده‌ست ده‌خه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانی چییه‌و تاچه‌ند له‌ڕووی كشتوكاڵییه‌وه سوودی له‌و ئاوانه وه‌رگرتووه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رنامه‌یان هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی ئاودێری جێبه‌جێبكه‌ن كه‌خزمه‌تێكی زۆر به‌كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی له‌و جۆره ته‌واو بوون، له‌وانه: پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات كه‌نزیكه‌ی (40.000)دۆنم زه‌وه‌ی ئاو دهداتو پڕۆژه‌ی ئاودێری كه‌لار كه (9.000) دۆنم زه‌وی ئاو ده‌دات.
هیچ یاسایه‌ك نییه
له‌باره‌ی بهرنامهكانیانهوه ئاشكرایكرد، به‌رنامه‌یان هه‌یه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ جێبه‌جێبكه‌ن له‌وانه: پڕۆژه‌ی ئاودێری كلێسه له‌ناوچه‌ی كۆیه، كه‌به‌م نزیكانه ته‌نده‌رینی بۆ دهكرێتو (28.000)دۆنم زه‌وی ئاوده‌دات، پڕۆژه‌ی ئاودێری شه‌مامك كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و (80.000)دۆنم زه‌وی ئاو ده‌دات، شه‌ش پڕۆژه‌ی ئاودێری له‌دهۆك دیزاینیان ته‌واو بووه‌و ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن، نزیكه‌ی (170) به‌نداوی بچووك چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و (80)یان ته‌واو بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌شێكی تریش له‌و ئاوه‌ی هه‌رێم بۆ ناوچه‌كانی خوارووی عیراق ده‌ڕوات.
ده‌رباره‌ی به‌رپرسیارێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی ده‌درێت به‌ناوچه‌كانی خوارووی عیراق، محه‌مه‌د ئه‌مین وتی:»هیچ یاسایه‌ك نییه بڵێ به‌شی ئه‌و لایه‌نه ئه‌وه‌نده‌یه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین هه‌مووی بۆ ئێمه‌یه، چونكه ئاو ده‌بێت بۆ هه‌موو كه‌سێك بێت».
مهترسیو كاریگه‌رییه‌كانی گاپ
له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوانه‌ی دێنه كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گاپ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌رباره‌ی ئاو، ئاشكرایكرد، پڕۆژه‌ی گاپ كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێم، به‌تایبه‌تی (به‌نداوی ئه‌تاتورك) كه‌یه‌كێكه له‌به‌نداوه‌كانی پڕۆژه‌ی گاپو له‌ساڵی 1990 پڕ ئاو كراوه‌و به‌هۆیه‌وه ئاوی رووباری فورات به‌ته‌واوه‌تی بڕا.
ئه‌و مه‌ترسی خۆی پیشاندا له‌به‌نداوی (ئه‌لیسو) كه‌ڕه‌نگه ساڵی 2014 ده‌ست بهپڕكردنی بكرێت، به‌مه‌یش (%60)ی ئاوی رووباری دیجله كه‌م ده‌كاته‌وه.
چۆن هه‌وڵه‌كان زیاتر بكرێن بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ئاوه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌و وه‌رگرتنی گرنتی؟ نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتی:»به‌پێی ده‌ستوری عیراق گرنتی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی دێته عیراقه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوهندیدایهو لهگفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدار دهبێتو له‌ساڵی (2006)ه‌وه گفتوگۆ ده‌كرێت».
ئه‌و به‌پێویستیشی زانی ئه‌و دانوستاندنانه به‌رده‌وام بێت‌و داوای مافی خۆمان بكه‌ین‌و كێشه‌ی ئاو ببه‌ستینه‌وه بهسێكتهرهكانی تره‌وه، به‌تایبه‌ت سێكته‌ری بازرگانی كه‌كاریگه‌ری باشی هه‌یه.
كوردستانی نوێ