پشتیوانیكردن له‌زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ، ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئابووری‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌رهه‌می ده‌ره‌كی، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌ك له‌جۆره جیاوازه‌كانی شمهكو به‌روبووم به‌رهه‌می ناوخۆمان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستی پێویستدا نییه، به‌رهه‌مه‌كانی گۆشت‌و شیر‌و هێلكه یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن ده‌ستی كاری ناوخۆوه به‌رهه‌م دههێنرێتو هه‌نگاوێكی باشی ناوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی داخوازی هاووڵاتیان.
له‌سنووری پارێزگای سلێمانی كه 46 ناحیه‌و 13 قه‌زایه‌و له‌ڕووبه‌ری دوو ملیۆن دۆنم زه‌وی له‌وه‌ڕگادا، بێجگه له‌گه‌رمیان ملیۆنێك‌و 462 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕو بزن‌و 160 هه‌زار سه‌ر ره‌شه وڵاخ به‌خێو ده‌كرێت.
ساڵی رابردوو به‌رهه‌می گۆشتی ناوخۆ 14 هه‌زارو 150 تۆن بووه، دانیشتووانی سلێمانی ملیۆنێك‌و 641 هه‌زار كه‌سه‌و ساڵانه پێویستی به 20 هه‌زار تۆن گۆشته، به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌توانێت به‌ڕێژه‌ی 70-75% پێداویستی ناوخۆ پڕبكاته‌وه.
ته‌رخانكردنی حه‌وت ملیار دینار
شه‌وكه‌ت عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ وتی:»به‌كاربردنی گۆشت به‌پێی مانگهكانو بۆنه‌كان ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا 60 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕو بزن‌و حه‌وت هه‌زار سه‌ر ره‌شه وڵاخ سه‌ربڕدراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا پێداویستی سلێمانی بۆ گۆشتی سوور له‌یه‌ك مانگدا دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زارو 250 تۆنه».
هه‌موو ساڵێك جۆ ده‌درێت به‌خاوه‌ن ئاژهڵهكانو ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌نرخی 24 ملیار دینار 23 هه‌زار تۆن جۆی كڕیوه‌و به‌دوو جار به‌نرخی نیوه به‌سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كاندا دابه‌شی ده‌كات. به‌پێی سه‌رژمێرییه‌ك ساڵانه له‌لایه‌ن تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام دهبێتو له‌ئێستادا زۆربه‌ی ناوچه‌كان سه‌رژمێری ئاژه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بووه چۆنێتی دابه‌شكردنیشی به‌پێی ئاژه‌ڵه. شه‌وكه‌ت عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ وتی:»سه‌ری مه‌ڕو بزن 5 كیلۆو ره‌شه وڵاخیش 20 كیلۆ جۆی پێ ده‌درێت».
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت، پارێزگاری سلێمانی حه‌وت ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه، بێجگه له‌پێدانی جۆو بوژاندنه‌وه‌ی لهوهڕگاكانو خزمه‌تگوزاری به‌یته‌ری كه به‌خۆڕایی بۆیان ئه‌نجام ده‌درێت.
پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری كه‌مه
سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری شه‌وكه‌ت عه‌زیز ده‌ڵێت:»پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری زۆرمان نییه نزیكی 25 پڕۆژه‌ی مانگای شیر، قه‌ڵه‌وكردنی گوێره‌كه‌و به‌خێوكردنی مه‌ڕو بزنمان هه‌یه‌و هی كه‌رتی تایبه‌تن حكومه‌ت ته‌نها خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات».
بێجگه له‌به‌رهه‌می گۆشت، ساڵانه پێویستمان به 128 هه‌زار تۆن شیر هه‌یه‌و به‌رهه‌می ناوخۆمان به‌بڕی 108 هه‌زار تۆن هه‌یه. ئه‌و وتی:»به‌رهه‌می شیری ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی 80% پێویستی ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی نیمانه‌و به‌شێوه‌ی خۆماڵی هه‌مانه شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانیمان هه‌یه له‌لایه‌ن ماڵانه‌وه دروست ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بازاڕدا ده‌بینرێت».
وڵاتی وهبهرهێنو به‌كاربه‌ر
ئه‌یوب سماقه‌یی ئابووریناس باسی له‌وه‌كرد، هه‌ر وڵاتێك بنه‌مایه‌كی پته‌وی وه‌به‌رهێنانی نه‌بێت، ئه‌وا به‌وڵاتێكی بهكاربهرو پاشكۆی وڵاتانی دیكه دهژمێردرێتو وتی:»بنه‌مای دروستبوونی ئابوورییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوونی بناغه‌یه‌كی وهبهرهێنییه، هه‌روه‌ها بوونی به‌رهه‌می ناوخۆ یه‌كێكه له‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كهبونیادی ئابووری‌و ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داده‌نرێت».
سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر یه‌كێكی تره له‌كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانیدا، جیا له‌پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری 405 پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌رمان هه‌یه 242 پڕۆژه‌یان كاردهكاتو ئێستا 123 پڕۆژه‌ی تر لهدروستكردنو مامهڵهكردندایهو مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ وتی:»هه‌موو پڕۆژه‌كان بۆیان هه‌یه قه‌رزی كشتوكاڵی وه‌ربگرن كه‌بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك 96-100 ملیۆن دیناره تائێستا نزیكی 15-16 ملیار دینار قه‌رز دراوه‌ته خاوه‌ن پڕۆژه‌كان».
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ساڵی رابردووه‌وه تاكۆتایی ئه‌مساڵ 155 پڕۆژه‌ی نوێیان هه‌بووه هه‌موویان به‌سیستمی تازه دروست دهكرێنو رێژه‌یه‌كی زۆر په‌له‌وه‌ر به‌خێوده‌كه‌ن كه‌ڕۆژانه به‌رهه‌مێكی زۆریان ده‌بێت.
به‌رهه‌می هێلكه‌و مریشك
خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ریش ساڵانه سووته‌مه‌نییان پێ ده‌درێت به‌نرخی نیوه كه‌بۆ هه‌ر مریشكێك نیو لیتره‌و ئه‌مساڵ 5 هه‌زار تۆن عهلهفیشیان به‌نیوه‌ی نرخه‌كه‌ی پێ دراوه ساڵانی پێشووتریش به‌هه‌مان شێوه عهلهفو سووته‌مه‌نی دراوه به‌خاوه‌ن پڕۆژه‌كان.
سلێمانی ساڵانه پێویستی به 38 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گۆشتی مریشكهو 25 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می ناوخۆمان هه‌یه. به‌رهه‌می ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی (70 – 75%) پێویستی پڕ ده‌كاته‌وه. شه‌وكه‌ت عه‌زیز ده‌ڵێت:»رۆژانه پڕۆژه‌ی نوێ‌و گه‌وره‌تر دروست دهكرێتو له‌وانه‌یه له‌دوو ساڵی ئاینده‌دا به‌رهه‌می ناوخۆ بتوانێت پێویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه‌و پێویستمان به به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نه‌بێت».
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می هێلكه، یه‌ك پڕۆژه هه‌بووه لهكهنهكهوه 30 هۆڵ بووه‌و ساڵی 140 ملیۆن هێلكه‌ی خواردنی به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ر ماسته‌رپلانی سلێمانی كهوتو بوو به‌ناوچه‌ی بازاڕی ئازاد‌و خه‌ریكه تێك ده‌درێت، به‌ڵام وابڕیاره قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه تا له‌شوێنێكی دیكه پڕۆژه‌كه دروست بكرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ وتی:»له‌ئێستادا به‌شێوه‌ی پڕۆژه به‌رهه‌می ناوخۆی هێلكه‌مان نییه‌و ساڵانه پێویستمان به‌بڕی 200 ملیۆن به‌رهه‌می هێلكه هه‌یه‌و له توركیاوه ده‌هێنرێت».
په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی ئابووریی به‌هێز
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می ماسی، ساڵانه پێویستمان به 5 هه‌زار تۆن هه‌یه‌و به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌زارو 200 تۆنمان هه‌یه. واتا به‌ڕێژه‌ی 15% به‌رهه‌می خۆماڵیمان هه‌یه. شه‌وكه‌ت عه‌زیز ده‌ڵێت:»ئه‌و پڕۆژانه‌ی ماسی كه‌هه‌یه هی كه‌رتی تایبه‌ته‌و حكومه‌ت به‌پێدانی عهلهفو په‌نچه ماسی هاوكاری خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌كات».
ئه‌یوب سماقه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ پشتگیری كردن‌و هاندانی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌بێت سیاسه‌تێكی ئابووری به‌هێز په‌یڕه‌وبكرێت له‌گه‌ڵ پلانی ئاڕاسته‌كراوی سه‌رمایه‌داری كه له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نهختیو بازرگانی‌و وتی:»واتا په‌یڕه‌وكردنی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی بازنه‌یی گونجاو پێكه‌وه كه پارێزگاری له‌به‌رهه‌می ناوخۆ‌و زیادكردنی بكات».
پلانه‌كه تا 2018یه
سه‌باره‌ت به‌پلانی نوێ، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی ده‌ڵێت:»تاساڵی 2018 هه‌مان پلانه له‌چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیژیدایهو دووباره ده‌بێته‌وه، وه‌ك هاوكاریكردنی خاوه‌ن پرۆژه‌و ئاژه‌ڵداران به‌پێدانی سووته‌مه‌نی، عه‌له‌ف، كوتانی ئاژه‌ڵه‌كان، قه‌رزی كشتوكاڵی، پێدانی ڤاكسین‌و هاوكاریكردنیان له‌نه‌خشه‌و دیزایندا، هه‌روه‌ها پێدانی په‌نچه ماسی».
شه‌وكه‌ت عه‌زیز كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی سلێمانییه بۆ هه‌موو پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ باسی له‌وه‌شكرد، بێجگه له‌پڕۆژه ئاژه‌ڵدارییه‌كان تائێستا 45 ملیار دینار قه‌رز دراوه به‌هه‌موو پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ بۆ خانووی پلاستیكی، كڕینی تراكتۆر، لێدانی بیر، سیستمی ئاودێری‌و وتی:»تائێستا دوو هه‌زارو 505 پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی به‌قه‌رز دروستكراوه، كه‌ئێستا به‌ڕوونی به‌رهه‌مه‌كانیان دیاره».
كوردستانی نوێ