نوێترین زانیاری لەبارەی ئایفۆن 6 بخوێنەرەوە

كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه‌ مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاربهێنێت بۆ درووستكردنی ئایفۆن 6 و ئه‌وه‌ی ناوی مادده‌ی شله‌ و خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازه‌.
ئه‌و مادده‌یه‌ داڕشته‌یه‌ و له‌ (تیتانیۆم و نیكڵ و مس و زیركۆنیۆم) پێكدێت و ده‌توانێت له‌ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌دا ڕۆڵ ببینێت و ئه‌پڵ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌ستووری ئایفۆن 6 كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها توانایه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی به‌ركه‌وتن و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، به‌هێزتریشه‌ له‌ ستیل و ئه‌له‌منیۆم چونكه‌ هه‌موو مادده‌ ڕه‌قه‌ به‌هێزه‌كانی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌پڵ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌و مادده‌یه‌ مۆركردووه‌ و ئێستاش لاشه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ به‌هۆی پرینته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندییه‌وه‌ درووستده‌كرێت، هه‌روه‌ها هیچ جۆره‌ زیانێكی بۆ ژینگه‌ نییه‌ و زۆر به‌باشی ده‌توێنرێته‌وه‌ و دووباره‌ درووستده‌كرێته‌وه‌ (ڕیسایكل).
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌ ڕێككه‌وتنێكی مۆركردووه‌ بۆئه‌وه‌ی كریستاڵی سافیر له‌ ئایفۆن به‌كاربهێنێت و شێوه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی هه‌بێت و زۆر جوان ده‌ربكه‌وێت.