سه‌رۆكی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئاماره‌كان له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارانه‌وه وردنین، به‌جۆرێك كه‌سانی تر تێكه‌ڵ به‌ئاماره‌كان ده‌كرێن.
(یاسین عه‌زیز) بە NNA راگەیاندوە، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌ولێر (28) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌سلێمانیش نزیكه‌ی (50) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و ژمارانه تێكه‌ڵن، چونكه له‌هه‌ندێك شوێن كه‌سێك له‌كاتی كاركردن له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه‌و به‌كرێكار ئه‌ژمار كراوه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باسده‌كرێن كرێكار نین.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ڕوونیده‌كاته‌وه، چه‌ندین ڕێنماییان ئاراسته‌ی خاوه‌نكاره‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی كرێكاران بپارێزرێت، كه له‌پرۆژه‌كانیاندا كارده‌كه‌ن، تا ئێستاش چه‌ندین خاوه‌نكار دراونه‌ته دادگا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكاره‌وه.