(50) هه‌زار دیناری هه‌ڵئاوسان دروستده‌كات

پسپۆڕێكی ئابوری ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، چاپكردنی‌ دراوی (50) هه‌زار دیناری سودی هه‌بێت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵئاوسانی ئابوری له‌بازاڕه‌كاندا دروستده‌كات.
(د. خالید حه‌یده‌ر) پسپۆڕی بواری ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی بە NNA راگەیاندوە‌، ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق نه‌رێنیه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاركردن به‌دراو ئاسان ده‌كات، هیچ سودێكی تری نیه‌.
(د. خالید حه‌یده‌ر) پسپۆڕی بواری ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌یشیخسته‌ڕوو، هه‌ر بڕیارێكی دارایی له‌عێراق بدرێت، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیشی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم ده‌بێت، به‌دروستكردنی دراوی (50) هه‌زار دیناریش، خواست له‌بازاڕدا زیاد ده‌كات، به‌زیادكردنی خواستیش نرخ به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری له‌بازاڕه‌كاندا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، به‌نیازن ساڵی داهاتوو پاره‌ی ئاسن بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌و پێپشنیازیشیان كردوه‌ (50) هه‌زار دیناریش چاپ بكه‌ن، ئه‌و دراوانه‌ش به‌زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی له‌سه‌ری بنوسرێت.