هێشتا 24 كاتژمێر به‌سه‌ر رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ كرێكاره‌دا تێنه‌په‌ڕیوه، كه دوێنێ له هه‌ولێر له پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتدا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش هه‌ر له شاری هه‌ولێر له دوو رووداوی جیادا، سێ كرێكاری دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه دوانیان برای یه‌كترن.
به‌وه‌ش سه‌رجه‌می ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته نۆ كرێكار، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستا 28 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان به ئێن ئاڕتی راگه‌یاندوە: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری هه‌ولێر كرێكارێك سه‌رقاڵی به‌ستنی بۆری ئاوی مالان بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆریه‌كه به‌ر ته‌لی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با كه‌وتووه، به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باكه‌وه گیانی له‌ده‌ستده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ، دوو كرێكار كه هه‌ردووكیان برای یه‌كترین، له كارگه‌یه‌كی ئاسن له هه‌ولێر له كاتی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، تا ئێستاش به ته‌واوی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌یان نازانرێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی لێژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر سێ كرێكاره‌كه بكه‌ن.