یەکەم بیری نەوت لە عێراق لێدەدات

کۆمپانیای کوێت ئێنێرجی لە مانگی کانونی یەکەمی داهاتوو، هەڵدەستێت بە لێدانی یەکەم بیری نەوت لە کێڵگەی رووبەری نۆسەر لە شاری بەسرەی لە عێراق، دوای ئەوەی، کە لە مین پاککرایەوە و رێگەی بۆ چاککرا.
کۆمپانیای کوێت  ئێنێرجی لە بەیاننامیدا رایگەیاندووە: “لێدانی بیری نەوت لەو کێڵگەیەکە ئاکامی باشی دەبێت و بەپێ ئەو گرێبەستەی لە نێوان ئێمە و کۆمپانیای دراجۆن ئۆیڵ دەبێت، هەڵدەستین بە ئانجامدانی پرۆسەی گەڕان لە بۆ ماوەی 5 ساڵ بۆ دیاریکردنی ئاسۆی هایدرۆکاربۆنی لەو شوێنە”.
بەیاننامەکەی کوێت ئینێرجی ئاماژەی بەوەشداوە :” تێچووی پێشخستنی ئەو گێڵگەیە لە ملیار دۆلار زیاترە و کۆمپانیاکەمان بە فەرمی وەریگرت، دوای ئیمزا کردنی گرێبەستەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق، کارکردن لەو گێڵگەیەکە پێوستی بە 3 بۆ 4 ساڵ دەبێت، تاوەکو بگەین بە کاری وەبەرهێنانی بازرگانی”.