فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌كڕێت

كۆمپانیای بۆمباردێری كه‌نه‌دی ئاشكرایكرد، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی عێراقدا ئیمزاكردوه‌ بۆ كڕینی 5 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ جۆری CS300 به‌ بڕی تێچونی 387 ملیۆن دۆلار.
سه‌عد خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا هێڵی ئاسمانی عێراق به‌سه‌ركه‌وتویی فڕۆكه‌ی جۆری بۆمباردێری CRJ900 به‌كارهێناوه‌و توانیویه‌تی هێڵی نوێتریش بكاته‌وه‌‌و گه‌شه‌كه‌كانیشی فراوانتر بكات.
خه‌فاجی جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی سه‌رنشین‌و گه‌شته‌كان خواست له‌سه‌ر بازاڕی فڕۆكه‌ زیاتر بوه‌و، وایكردوه‌ به‌ شوێن فڕۆكه‌ی باش‌و پێشكه‌وتودا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ خزمه‌تی هێڵی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاید فاست وه‌زیری بازرگانی كه‌نه‌دا پیرۆزبابی له‌ كۆمپانیا بۆمبادێرو هێڵی ئاسمانی عێراق كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته‌، كه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ به‌شداریكردن له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری عێراقو، به‌رده‌وام بون له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ عێراقدا.
فڕۆكه‌ی جۆری CS كه‌نه‌دی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌توه‌و هه‌موو هۆكارێكی پێویستی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی تێدایه‌و له‌ 100 بۆ 149 كورسی پێكهاتوه‌‌و باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ له‌ شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دایه‌.